ئیتیكی پیشەیی و ئیتیكی ڕاگەیاندن لە میدیایی كوردی

ئیتیكی پیشەیی و ئیتیكی ڕاگەیاندن لە میدیایی كوردی

جار بینراوە: (1.5K)

ئیتیكی ڕاگەیاندن جۆرێكە له جۆرەكانی ئیتیكی پیشەیی كه بەزمانی ئینگلیزی واتە (Ethics Professionl)،كە گرنگی دەدات بە هەڵس و كەوتی خاوەن پیشەكان لە كاتی كارەكانیان ،كۆمەڵە ڕێسایەكەخاوەن پیشەكان لەسەری كۆك دەبن بۆكارەكەیان و بۆ میدیاش بە هەمان شێوە كۆمەڵێك ئەخلاق و پرەنسیپ لە خۆدەگرێت و جیاوازە لە یاساو زادەی كۆمەڵگەو

مرۆڤ و بەها وپێوەرەكانیەتی.

ئێستا اخلاق و ئاكار لەنێو بەشێك لە میدیا لە گێژاوێكی گەورەدایە، میدیا خەریكە ئەركە سەرەكیەكەی خۆی لەبیردەكات لە گواستنەوەی هەواڵ و ڕوداوو خستنەڕوی بیروڕاو ڕۆشنبیری گشتی و كات بەڕێكردن و ڕیكلام ،تاكو بەهاو گرنگی خۆی ون نەكات لە پێشخستنی كۆمەڵگەو ڕۆشنبیركردنی وچاودێریكردنی دەسەڵاتەكان و پرسی دیموكراسی..

یەكێك لەو سنورانەی كە دەبێت لای میدیا هێڵی سور بێت، ماناو پێوەرەكانی ئاكارو ئەخلاقی گشتیە ، ئەو بنەمایانەی كە پێویستن بۆ مانەوەی كۆمەڵگە ، لەڕاستگۆیی و ڕێزو متمانەو پاراستنی خێزان و بەهاباڵاكان و شكۆی مرۆڤ و دەروندروستی و ڕێزگرتن لە جیاوازیەكان و تەبایی و پێكەوەژیان و دوركەوتنەوە لە تخوین و تەشەنوجی سیاسی و وپاراستنی دین وخاك وخەڵك ئەمنی قەومی …هتد بەڵام هەر بە جدی ئەوەی ئێستا لە بەشێكی میدیایی كوردی گوزەردەكات بەو جۆرەیە؟!!

لەیاسای ڕۆژنامەگەری كوردستان ، ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ لەمادەی ٩ چەندین تاوانی ڕۆژنامەگەری دانراوە بەڵام ئاماژە بەسەرپێچیەكانی ئاكاری گشتی نەكراوە كە ئەمە مانای ئەوەنیەسنور نەبێت، چۆن بزانین بڵاوكردنەوەی ڕوحی كینەو سڕینەوەو ناوچەگەری و ناتابایی و ترازان بەزاندنی ئاكاری گشتی و پێوەرەكان نیە؟!!ئەی ئیتیكی میدیا. ئەی ویژدان و مرۆڤدۆستی و دین وژین؟!!

بێ ناوهێنانی هیچ میدیایەك ، ئەوە ئێستا ڕودادەت لەپاڵ هەموو دەرفەت و قەیران و تەحەداكان بۆ كورد وكوردستان ، هەندێك میدیا بوەتە بەڵای سەدە ، دەڵێن ماڵ لەخۆی نەبوو میوانیش ڕوی تێدەكات ، خۆمان گیرۆدەیی دەیان مەترسی ناوخۆیی و دەرەكین ، بەڵام میدیاش كێشەیەكی نوێ ..!!!

هەڵبەت ڕێزی زۆریش بۆ ئەو میدیاو میدیاكارانەی كە هەوێنی سازان و تەبایی و پاراستنی ئەخلاق و یاساو پێوەرەگشتیەكانن و بەتوانای كەم و زۆری خۆیان توانیویانە خۆیان بپارێزن و پابەندی یاساو ڕێسا كارپێكراوەكان بوون و نەبونەتە قەیران و بەڵا بۆ كۆمەڵگەی كوردی …

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 2,169 📊 Click Here