ئۆجه‌لان: به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌رجه‌ سیاسیی و یاساییه‌كانه‌وه‌

ئۆجه‌لان: به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌رجه‌ سیاسیی و یاساییه‌كانه‌وه‌

جار بینراوە: (1.1K)


شاندی ئیمرالی دهم پارتی رایگهیاند كه له كۆتا دیداریاندا عهبدوڵا ئۆجهلان وتوویهتی “بهرهوپێشچوونی پرۆسهی ئاشتی پهیوهسته به مهرجه سیاسی و یاساییهكانهوه، لهم قۆناغهدا زۆر گرنگه مهرجه یاساییهكان به تێڕوانینێكی درووست و یهكگرتوو دهستنیشان بكرێت و جێبهجێ بكرێت”.

رۆژی ههینی شاندی ئیمرالی پارتی یهكسانیی و دیموكراسیی گهلان (دهم پارتی)، دیداری لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان ئهنجام دا، دیدارهكه ماوهی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند.   لهبارهی دیدارهكهوه شاندهكه ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و دهڵێت: “ئۆجهلان تهندروست و متمانهیهكی بهرزی بهخۆی ههبوو”، ئهمهش بۆچوونهكانی ئۆجهلانه:

* پڕۆسهی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی كه ساڵی ڕابردوو دهستی پێكرد شهڕ و ململانێكانی له وڵاتدا راگرتووه و رێگری له زۆر مهترسی گهوره كردووه.
*دیموكراسی دانووستانكاری دهبێت بنهما بێت بۆ چارهسهركردنی كێشه ناوخۆیی و دهرهكییهكانی توركیا.

*پێشنیاری كرد كه دانووستانی دیموكراتی له ههموو پهیوهندییه سیاسی و كۆمهڵایهتییهكاندا زاڵ بێت.

* لهم قۆناغهدا زۆر گرنگه مهرجه یاساییهكان به تێڕوانینێكی درووست و یهكگرتوو دهستنیشان بكرێت و جێبهجێ بكرێت.

*سهدهی نوێی كۆمار دهبێت لهسهر بنهمای یاسای ئاشتی و دیموكراسی بنیات بنرێت.

ئهمهش دهقی راگهیاندراوهكهی شاندی ئیمرالی دهم پارتی-یه:

“بۆ ڕای گشتیی و ڕۆژنامهنووسان

له 3ـی تشرینی یهكهمی 2025ـدا، ئێمه بۆ ماوهی نزیكهی سێ كاتژمێر و نیو له زیندانی ئیمرالی دیدارێكمان لهگهڵ بهڕێز عهبدوڵا ئۆجالان ئهنجام دا. بهڕێز ئۆجالان وهك ههمیشه مۆڕاڵێكی باش و تهندرووست و متمانهیهكی بهرزی بهخۆی ههبوو.

ئهو ڕایگهیاند كه پڕۆسهی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیك كه ساڵی ڕابردوو دهستی پێكرد شهڕ و ململانێكانی له وڵاتدا ڕاگرتووه و ڕێگری له زۆر مهترسی گهوره كردووه، ههر كهسێك لهمهدا ڕۆڵی ههبووه خاوهن ڕهنجێكی بهشكۆ و گهورهیه.

بهڕێز ئۆجالان وتی: “شارستانییهت دوای سێ سهده له ململانێی وێرانكهر و زیانی گهوره له شهڕه یهكاندا، دیموكراسی دانووستانكاری وهك مۆدێلێكی چارهسهری گرنگ پهرهی پێداوه، ئهم شێوازه دهبێت بنهما بێت بۆ چارهسهركردنی كێشه ناوخۆیی و دهرهكییهكانی توركیا.”

بهڕێز ئۆجالان پێشنیاری كرد كه دانووستانی دیموكراتیك له ههموو پهیوهندییه سیاسی و كۆمهڵایهتییهكاندا زاڵ بێت.

بهڕێز ئۆجالان بانگهوازی 27ـی شووباتی بهبیرهێنایهوه و وتی: “ئێمه له پاڵ قسهكهی خۆماندا وهستاوین كه پهرهسهندنی ئهم پرۆسهیه پهیوهسته به مهرجه سیاسی و یاساییهكانهوه” و ئاماژهی بهوهدا كه لهم قۆناغهدا زۆر گرنگه مهرجه یاساییهكان به تێڕوانینێكی درووست و یهكگرتوو دهستنیشان بكرێت و جێبهجێ بكرێت.

له كۆتاییدا بهڕێز ئۆجهلان ئاماژهی بهوهدا، سهدهی نوێی كۆمار دهبێت لهسهر بنهمای یاسای ئاشتی و دیموكراسی بنیات بنرێت.

شاندی ئیمرالی دهم پارتی

4ـی تشرینی یهكهمی 2025

👤
Live: 129 Today: 550 📊 Click Here