ئومێد خۆشناو هۆشداری توند ده‌داته‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

ئومێد خۆشناو هۆشداری توند ده‌داته‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.1K)


پارێزگاری ههولێر هۆشداری توند دهداته ئهو كهس و لایهنانهی بانگهشهی خۆپیشاندان دهكهن، دهشڵێت: “هێزه ئهمنییهكانمان دهستكراوه كردووه بۆ ئهنجامدانی ئیجرائاتی توند بهرامبهر ههر خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵهت”.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له لێدوانێكدا رایگهیاند كه:

*ئهو رووداوهی كرایه پاساوی خۆپیشاندانهكهی ههفتهی رابردوو، پهیوهندی به خوێندنهوهی هۆنراوهیهكهوه ههبوو لهلایهن مێرمنداڵێكهوه لهكاتی گردبوونهوهیهك بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان. 

*هۆنراوهكه هی مێرمنداڵهكه نهبووه و خۆی و خانهوادهكهشی كه موسڵمانن، چهندین جار داوای لێبووردنیان كردووه.

*سهرهڕای داوای لێبووردنهكه كهسانێك دۆخهكهیان قۆستهوه و بهبێ وهرگرتنی مۆڵهت له سهنتهری شار خۆپیشاندانیان كرد.

*بهپێی یاسا، ههر گردبوونهوه و خۆپیشاندانێك بهبێ مۆڵهتی فهرمی قهدهغهیه و رێگهپێدراو نییه.

*هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئهوهی ئهو كهسانه خۆپیشاندان بكهن.

*پۆلیس و ئاسایشمان دهستكراوه كردووه ئیجرائاتی توند بهرامبهر ههر كهسێك بكهن كه ئهو كاره ئهنجام بدات.

*بهبێ مۆڵهت ڕێگه به هیچ خۆپیشاندانێك نادرێت له ههولێر.

👤
Live: 72 Today: 2,083 📊 Click Here