ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: له پێناوی دابینكردنی مووچه، چه‌ندین راسپارده و پێشنیار په‌سه‌ند كران

–
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه .
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و به بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران داوای كرد هه‌ڵمه‌تێكی شارستانی و له چوارچێوه‌ی ڕێزگرتن له یاسا و ڕێنماییه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه خواست كه ده‌بنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكی له مافه ده‌ستووریی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له دوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌نگاوه‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئهیلوول و مانگه‌كانی دیكه‌ی ساڵی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، له دووتوێی ڕاپۆرتێكدا، ورده‌كاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خرایه‌ڕوو كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاریی هه‌رێمی كوردستان به ژماره و داتای پێویست، سه‌رجه‌م بواره‌كانی داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كان و كورتهێنانی مانگانه ڕوون كرایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
پاشان هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی و ئابووری و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ورده‌كاریی زیاتریان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه خسته‌ڕوو كه پێشتر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ئاماده كرابوو، دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له پێناوی دابینكردنی مووچه و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و زامنكردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، چه‌ندین ڕاسپارده و پێشنیاری په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌تی دارایی ڕا‌سپێردرا بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنیان، له ناویشیاندا جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتی نانه‌وتی و پێدانی پێشینه به‌م بابه‌ته له پێش هه‌موو خه‌رجییه‌كان، تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێك نه‌كاته بیانوو بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی ئاب و ئهیلوول و مانگه‌كانی دواتریش، كه ئێمه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مین و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی هه‌شت و نۆیان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه .
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ڕاسپێرێت به خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم به تایبه‌تیش وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت خستیه‌ڕوو، ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زۆر به باشی به بێ كه‌موكووڕی جێبه‌جێكراوه و زیاتر له سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له بازاڕی له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوه و داهاته‌كه‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ.















Post Comment