ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت یهكلاییكردنهوی پرسی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی دواخست

–
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16ی ئه‌یلولی 2025، ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت به سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌ر كه‌ریم خه‌سباك و دوو راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی و ئابووری) و (داد)ـی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی راوێژی یاسایی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دوابخات بۆ سبه‌ی چوارشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلولی 2025.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
له ئێستاشدا به‌هۆی راده‌ست نه‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی پرسی داهاتی نانه‌وتی، حكومه‌تی عێراق ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دواخستووه و به‌وهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 16ی ئه‌یلوله، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تهمموز و ئابی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.















Post Comment