ئه‌مرۆ ته‌نها له‌م ناوچانه‌ باران ده‌بارێت

ئه‌مرۆ ته‌نها له‌م ناوچانه‌ باران ده‌بارێت

جار بینراوە: (827)


 کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە روو لە لاوازبوون دەکات، بەڵام نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.


ئهمرۆ  پێنجشەممە هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی ناسەقامگیرییەکی لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە.


كهشناسی ههرێم لهراگهیاندراوێكدا  پێشبینی نمەبارانی پچڕپچڕ دەکات بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە سنورییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات.


لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نمەباران دەبارێت و پێشبینی دەکرێت بەیانیی سبەی پێنجشەممە لە ناوچەکانی قەسرۆک و بەردەڕەش زۆرترین بڕ ببارێت کە دەگاتە نزیکەی 4 بۆ 6 ملم.


سەبارەت بە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و ئیدارەکانی سۆران، راپەڕین و گەرمیان، پێشبینی کەمترین بڕی نمەباران دەکرێت کە لە نێوان 0.2 بۆ 1 ملم دەبێت.


 کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا رۆژی هەینی روو لە کەمبوونەوە دەکات و لەو ماوەیەشدا پلەکانی گەرما گۆڕانکاریی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

پێشتر تۆرهان موفتی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو بەی راگەیاند، “بێگومان ئەم شەپۆلەی بارنبارینە بەشداری دەكات لە چارەسەركردنی كێشەی ئاو كە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە”.

دووپاتیشیكردەوە، “ئەم شەپۆلی بارانبارینە و رێكەوتنەكانمان لەگەڵ توركیا بەشداردەبن لە چارەسەركردنی كێشەی ئاوی عێراق، لەكاتێكدا ئەمه یەكەم شەپۆلە و ئێمە هێشتا لەسەرەتای زستانداین و شەپۆلی بارانبارینی تریش بەڕێوەیە”.

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردوو، بووە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاستی ئاو لە بەنداوەكانداو له چهمچهماڵ و كهلار لافاوی دروستكردوو تاوهكو ئێستا سێ كهس بهوهۆیهوه گیانی لهدهستداوهو لانی كهم 15ی تریش برینداربوون جگه لهوهی زیانی ههبوو بۆ زیاتر له 600 ماڵ و نزیكهی 100 دوكانی هاوڵاتی .

بابەتى تر

👤
Live: 70 Today: 2,136 📊 Click Here