ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌

جار بینراوە: (1.4K)


بڕیاره له ناوهراستی ئهم ههفتهیهدا شاندی دانوستاندنی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری ههولێر كۆببنهوه، ئهم كۆبوونهوهیه لهدوای شهڕێكی توندی میدیاكانیان دێت كه لهسهر بۆردوومانی كێَڵگهی غازی كۆرمۆر دروستبوو.

بهپێی زانیارییهكانی ، شاندهكهی یهكێتی و پارتی لهسهر ئاستی باڵا نابن، تهنها لهو بهرپرسانه پێكهاتوون كه لهدوای ههڵبژاردنی پهرلهمانی ههرێمی كوردستان نهخشهڕێگای حوكمڕانییان تازوتوێ كردووه.

زانیویهتی كه كۆبوونهوهكه دهكهوێته ناوهڕاستی ههفتهوه و لهئێستادا ئامادهكاری بۆ دهكرێت.

ئهم كۆبونهوهیه لهدوای شهڕێكی میدیایی توند دێت كه میدیا و پهیجهكانی پارتی و یهكێتی لهسهر تێڕوانینهكانیان بۆ بۆردوومانی كۆرمۆر نایانهوه.

سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامهوانان، میدیاكانی له ڕای پێشوهخته ئاگاداركردهوه و ڕایگهیاند  “چهند میدیا و پهیجێك له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان لهههرێمی كوردستان سهرهڕای تازهیی رووداوی بۆردوومانی كۆرمۆر و پێكهێنانی لیژنهی لێكۆڵینهوه و ئیدانهكردنی وڵاتانی زلهێزی دنیا بهبێ ئهوهی كهس تۆمهتبار بكهن بهو ههموو ئیمكانیهته ئهمنییه گهورهیانهوه، كهچی ههندێك میدیا و پهیجی فهیسبوكی نزیك لهدهسهڵات بهئهنقهست و دوور لهجێبهجێكردنی پرنسیپهكانی رۆژنامهوانی، تۆمهت دهبهخشنهوه و ململانێ سیاسییهكان توند دهكهنهوه. بهبێ ئهوهی بزانن ئهمهش تێكدانی ئهمنی قهومییه”

سهنتهری میترۆ دهڵێت: “ئهوهی كهبهشێك له میدیاكان دهیكات، گێكی ناڕێكی میدیاییه كه بووهته چهكێك بهدهستی خهڵكانێكهوه كه بهرژهوهندییان لهپشێویی و شهڕو ئاشوبدایه، بۆیه دهبێت میدیاكاران زۆر بهوریایی و بهرپرسیارێتییهوه مامهڵهبكهن”.

لهسهرهتادا چهند میدیایهكی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان چهند پۆستێكیان لهسهر سهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و ناڕاستهوخۆ گرێیاندهدا به بۆردومانهكانهوه. لهگهڵ ئهوهشدا چهند پهیجێكی نافهڕمی پارتی راستهخۆ یهكێتییان تۆمهتبار كرد بهوهی بۆردومانهكهی ئهنجامداوه. دواتر میدیا و پهیجهكانی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان وهڵامهكانیان دهستپێكرد و بهتوندی وهڵامی تۆمهتهكانیان دایهوه.

لهو نێوهندهشدا قوباد تاڵهبانی ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وێڕای ڕهخنه گرتن لهو جۆره له ی میدیایی، رایگهیاند كه “به توندی ئیدانهی شێوازی رووماڵكردنی كهناڵهكان و ههندێك سۆشیال میدیای ئاراستهكرا و و نزیك له پارتی دهكهم كه چهواشهكارانه لهلایهكهوه باس له یهكڕیزی و یهكگیی كورد دهكهن و لهلایهكی دیكهشهوه رێك به نهفهسی سهردهمی شهڕی نهگریسی ناوخۆ كار بۆ تێكدانی ئاشتهوایی كۆمهڵایهتی و سیاسی دهكهن”.

وتیشی: “داوا له سپۆنسهر و خاوهنهكانیان دهكهم لهپێناو بهرژهوهندیی گشتی و نیشتمانیدا كۆتایی بهم شێواز و گه میدیاییه مهترسیداره بهێنن و سنوورێكیان بۆ دابنێن”.

قوباد تاڵهبانی راشیگهیاند كه “دڵنیابن رهنگه چهواشهكاری و میدیای پڕوپاگهنده بۆ ماوهیهك راستییهكان لێڵ بكات، بهڵام دواجار راستی وهك خۆری درهوشاوه خۆی نیشانی ههمووان دهدات”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,159 📊 Click Here