ئایا ئەمریکا وەك یەکەم و دوەم جەنگی جیهانی، بۆ ماوەیەك بەشێکی ئێران دادەبڕێنێت ؟!
وەك لە هەردو ی رابردودا لەمیانەی ئەم جەنگەی ئێران دا نوسیبوم ، ئەمریکا مەبەستی نییە رژێمی ئیسلامیی لە ئێراندا بڕوخێت .
هەرچەندە راڤە و شیکردنەوە زۆر دەکرێت لە ئاستی ی ، ناوچەیی و ناوخۆیی خۆشمان، هەندێك ئاماژەدەکەن کە ئەمریکا بەشێکی ئێران رزگار دەکات ، بەشێکیشی دەکاتە ناوچەی پاشاگەردانیی و دابڕاو لە دەسەڵاتدارێتی رژێمی ئیسلامیی ، بەڵام ئەستەمە شیکاریی و پێش بینیی راست و دروست بکرێت بۆ بڕیارەکانی پلان دانەرانی جەنگەکە .
وا مانگێك تێپەڕ بو بەسەر جەنگەکەدا رۆژ بە رۆژ ئامانجەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا زیاتر دەردەکەوێت .
ئەمریکا ئێرانێکی دەوێت کە ئاقڵ و گوێ رایەڵ بێت لە ناوچەکەدا ، گوێ رایەڵێك کە چیتر پەلوپۆی فراوانخوازیی نەمێنێت
لە ناوچەکەدا ، گوێ رایەڵێك کە گێچەڵ بە کەشتیڕانیی بازرگانیی تەنگەی هورمز نەکات ، بەڵکو تەنگەکە ببێتە نێودەوڵەتیی (واتە ئەمریکا خۆی لێی بەرپرسیار بێت) . ببێتە ئێرانێك وا گوێ رایەڵ بێت کە دەمی لە گوانی عێراق بکاتەوە چیتر وەك مەڕ نەیدۆشێت و بودجەکەی عێراق هەموی بۆ خۆی نەبات، گوێ رایەڵێك کە چیتر ولایەتی فەقیهی نەسەپێنێت بەسەر عێراقدا و پاسدار و ئیتڵاعاتەکانی دور بخاتەوە لە جومگەکانی قانون گوزاریی و بەڕیوەبردن وقەزایی واتە ( پەرلەمان و حکومەت و داگاکان ) ،چیتر لەرێی حزب اللەکەیەوە کوێخایەتیی لوبنان نەکات ، وازیش لە فەڵەستینییەکانیش بهێنێت خۆیان کێشەی خۆیان چارەسەر بکەن دەستی کۆمەکیشی ببڕێت کەلە پشتی حوسیەکانەوەیەلە یەمەن .
دیارە ئەم تەمبێ کردنەی ئێران وا بە ئاسانیی نایەتە دی ، چونکە ئێرانی ئیسلامیی دەوڵەتی قوڵە . دەوڵەتی ئایدۆلۆژیایەکی ئاینیی و مەزهەبییە . چل و حەوت ساڵە چەندین نەوەی بەو ئایدۆلۆژیا ئاینیی و مەزهەبییە بە گیانی جەنگی بەرگریی و مانەوە پەروەردە کردوە . بۆ ئەم مەبەستەش هەمو تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوی سەربازیی ،هەواڵگریی ، دەرونناسیی و دارایی زۆرو زەوەندی خستوەتە بەردەست و دابینیکردوە تا نەتوانن لە دەسەڵات خۆیان داببڕن و بە ئاسانیی دەستبەرداری دەسەڵات نەبن .واتە هەمو جومگەکانی وڵات بە بازاڕیشەوە لە خزمەت ئەو رژێمەدا بن .
وا ئێستاش راوێژی ئامادەکاریی بۆ دانوستانی ئێران -ئەمریکا ، لە پایتەختی پاکستان بە ئامادەبونی وەزیرانی دەرەوەی (پاکستان ، تورکیا ، میسر و سعودی ) بەڕێوە دەچێت . بەڵام ئێرانییەکان متمانە بەو راگەیاندنەی ئەمریکا ناکەن بۆ دانوستان ، بەڵکو بە مانۆڕ و فێڵکردنێکی تری دەزانن . ئەمریکاش نایشارێتەوە کە کەشتیی فڕۆکە هەڵگر و جەنگیی تر رەوانەی ناوچەکە دەکات . ئەوەتا ئێستا کەشتی جەنگیی USS Tripoli”، رەوانەکراوە کە هەلیکۆپتەر هەڵگرە نزیکەی 3500 دەریاوان و مارێنزیشی پێ یە ، وەك میدیاکانی ئەمریکاش ئاماژەیان بۆ کردوە سەرۆك ترامپ بیر لەوە دەکاتەوە( 10000 )دە هەزار سەربازی تر رەوانەی خۆرەڵاتی ناوەڕاست بکات . ئەو ئاماژانەو و چەندینی تریش هەردو سەردەمی جەنگی یەکەمین و دوەمینی جیهان بیر دەخەنەوە کە بریتانییەکان باشوری وڵاتی فارسی ئەو سەردەمەیان کۆنترۆڵکرد بۆ پاراستنی رێگای بازرگانیی ، روسەکانیش لە باکور جێگیر بون تا رواندزی خۆشمان هاتن . لە دوەمین جەنگیشدا بەهەمان شێوە ئینگلیزەکان لە باشوری عێراقەوە هێرشیان بردو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە بازاڕی پەترۆڵ ، باشوری ئێرانیان گرت و دایانبڕی لە تاران هێزەکانی ئێرانیش ناوچەکەیان دا بەدەستەوە ، سۆڤێتییەکانیش باکوریان گرت و، ئینگلیزەکان چونە تارانیش ئەڵمانییە نیشتەجێبوەکانیان لە ئێران گرت ،رەزا شایان دورخستەوە بۆ ئەفریقای باشور ، محمد رەزایان لە جێگەدا دانا و تارانیان جێ هێشت.
(وردەکاریی ئەم مێژوە لە سەرچاوەکانی تردا زۆر لەوە زیاترن لەم ەدا جێی نابێتەوە)
بەو جۆرە هیچ کام لەو دو پرۆسەی خۆبەدەستەوەدانەی ئێران ،روخاندنی رژێمەکەیان لێنەکەوتەوە . رەنگە ئەمجارەش بە هەمان شێوە بێت رژێم بمێنێت بەڵام ئەو رژێمە نەبێت کە پێش 28ی فێبروەر هەڕەشەی لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکرد و ببێتە مارێکی ددان دەرهاتوی بێ ژەهر .















Post Comment