ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

ئاسایشی هەولێر بە تۆمەتی دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

جار بینراوە: (1.7K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی دووەمی 2025، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، “تۆمەتبارێک بە ناوی (أ،ن،ع)، لە شاری بەغدا لە ماڵی هاووڵاتییەکدا هەڵساوە بە دزینی 500 ملیۆن دیناری عێراقی، دواتر بۆ مەبەستی خۆحەشاردان هەڵاتبوو بۆ شاری هەولێر”.

ئاماژە بەوەکراوە، “دوای ئاگەدارکردنەوەی هێزەکانیان، لە ماوەیەکی کورتدا توانییان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن، هاوکات دەستیان گرت بەسەر بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمەریکی کە تۆمەتبار لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراودا لە دینارەوە کردبووی بە دۆلار”.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 742 📊 Click Here