DNOـی نەرویجی: تامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەین بەڵام بە رێککەوتنێک کە دانەوەی قەرز و پارەی هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکات

DNOـی نەرویجی: تامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەین بەڵام بە رێککەوتنێک کە دانەوەی قەرز و پارەی هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکات

جار بینراوە: (1.0K)

_

کۆمپانیای ‘DNO’ پێشوازی لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO) لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: “دی ئێن ئۆ بەردەوام رایگەیاندووە کە تامەزرۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەیە، بەڵام بە گوێرەی رێککەوتنێک کە دانەوەی قەرزی کۆن و پارەی هەناردەی داهاتوو مسۆگەر بکات.”
 
کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە دەیانەوێت میکانزمی دانەوەی قەرز و شایستە داراییەکانیان بە گوێرەی گرێبەستی بەشکردنی داهات بێت کە پێشتر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆیان کردووە. 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، بیژەن موسەوەڕ رەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەو مەترسییە داراییەی لەسەر دی ئێن ئۆ هەیە، لە کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە جیاوازە. جێی بایەخە کە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەر، ئەو قەرزەی ئێمە کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتووە، لە زۆر لەوانی دیکە زیاترە، کە بە واتەی ئەوە دێت، مەترسیی گرفتی پارەدان لەسەر ئێمە زۆر گەورەترە بەراورد بەو مەترسییەی لەسەر هەر کۆمپانیایەکی دیکە هەیە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، دی ئێن ئۆ ژمارەیەک پێشنیازی بە هەولێر داوە بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو مەترسییە، لە رێگەی چارەسەری ئاسان کە دەکرێت بە خێرایی رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
 
هەروەها دی ئێن ئۆ کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی کار دەکەن، “خەرجییەکانیان زیاد کردووە بۆ ئەوەی ئەو زیانەی لە دوای هێرشە درۆنییەکانی تەممووزی 2025 بەر کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور کەوتبوون، چاک بکەنەوە.”

“ئێستا بەشە نەوتەکەی خۆی بە کاش لە رێگەی تانکەرەوە بە پاڵاوگە خۆجێیەکان دەفرۆشێت، بە نرخێک کە کەمترینی 30 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.” ئەمە بە گوێرەی راگەیەندراوەکە.

بابەتى تر

👤
Live: 178 Today: 1,089 📊 Click Here