×

سەرۆکی حیزب یان سەرۆکی میلیشیای چەکدار

سەرۆکی حیزب یان سەرۆکی میلیشیای چەکدار

جار بینراوە: (15.9K)

چالاک ئەحمەد
بەچی یاسا و رێسایەک سەرۆک حیزب پۆشاکی سەربازی دەپۆشێت و نمایشی سەربازی دەکات، تۆ سەرۆکی حیزبی نەک فەرماندە و پلەی سەربازی ، هیچ پلە و پۆستێکی فەرمی سەربازیت نیە بە چی مافێک جلی سەربازی دەپۆشی ئەگەر لە وڵاتێک دەستور و یاساو رێساو مافی مرۆڤ و حکومەت هەبێت ! ئەگەر میلیشیای سەربازی نەبن بۆ چەوساندنەوەی هاوڵاتیان و سەرکوت کردن و دەنگی ناڕازی نەبێت.

خۆتان خاوەنی ئەو حکومەت و پەرلەمانەن و وەزیر و جێگرو بریار بەدەستان هەیە لانیکەم رێز لەو پەرلەمان و حکومەتەی خۆتان بگرن.
چۆن و بەچی مافێک دەیان هێزی سەربازی لە ژێر دەستی سەرۆکی حیزبێکدابێت ، سەرجەم هێزەکانی ٧٠ و هێزەکانی ئۆپراسیۆن و دژە تیرۆر و کۆماندۆ و ئاسایش لەژێر دەستی سەرۆکی حیزبێکدابێت ! ئەو سەرۆک حیزبەش باسی ئاسایش و ئازادی و پێکەوەژیان و دیموکراسیمان بۆبکات.

بەپێی یاسا سەرۆکی هەرێم فەرماندەی گشتی سەرجەم هێزە چەکدارەکانە، بەڵام سەرۆکی هەرێم نەک هێزی بەدەست نیە بەڵکو هێزی سەربازی حیزبەکەی خۆشی بەدەست نیە.
هەریەکێک لەو هێزانە بەکاردەهێنرێن بۆ هەڵکوتانە سەر رۆژنامەنوسان و چالاکوانان مامۆستایان پاشان بۆسەر موڵک و ماڵی خەڵکی و بە بیانو و تۆمەتی دەستگیریان دەکەن و لە کونجی زیندانەکانی (کانی گۆمە و سوسێ و ئاکرێ و سپیلک و مەحەتەی هەولێر و زیندانەکانی ئاسایش )بە دڕندانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و هیچ رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش دەستیان ناگاتە ئەو زیندانە نهێنیانە.

بابەتى تر

👤
Live: 160 Today: 947 📊 Click Here