لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر پارێزەرێک

پارێزەرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاویکردەوە، چەند ئۆتۆمبێلێک رێگایان لێگرتووە هێرشیان کردووەتەسەر، دواتر هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان مستەف
ا، پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا رووخساری برینداربووە و دەڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
لە درێژەی گرتە ڤیدییۆکەدا دەڵێت، ” پێیان وتم جارێکی دیکە قسە بکەیت، دەتکوژین”، بەپێی دوایین زانیارییەکانیش، بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، ئەم کردەوە دڕندانەیەی بەرامبەر کراوە.