کەرامەت لە دیدی بەرپرسانی هەرێمەوە

مەبەست صلاح رووف
مەسروور بارزانی دەڵێت ئێمە موچەمان ناوێت کەرامەتمان دەوێت وە خەڵکیش موچەیان دەوێت من دەڵێم جەنابی سەرۆک هەر کەسەو بەدوای ئەو شتەوەیە کە نیەتی خەڵک موچەی نیە و داوای دەکات ئێوەش کەرامەتتان نیە و بەدوای ئەوەوەن چۆن کەرامەت تان دەستکەوێت ئێوە هەموو شتێکتان هەیە هەر لە هێز و پارە و دەسەڵات و هەر شتێک کە چێژبەخش بێت لەم ژیان و پێداویستی بێت خۆتان و دار و دەستەکەتان بۆتان فەراهەم کراوە ئەوەی کە نیتانە کەرامەت و شەخسیاتە وەک ئەبینین کە حکومەتی عێراق چۆن هێندەی تر بێ کەرامەت و ڕسوای لای میلەتی کردن یەکێتی و پافڵیش بە بێدەنگ بوون هەروەها کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی ئەوەیان سەلماند کە ئەوان دۆستی لە مێژینەن و بێ پارتی هیچ بڕیارێک نادەن بگرە پاڵپشتیشیان دەکەن وەک دەبینین چۆن ئۆپۆزسیۆنیان لاواز کردوە جاران تۆزێک ئازادی لە سلێمانی هەبوو لەگەڵ بوونی پافڵ بە سەرۆکی یەکێتی ئەو ئازادیەش نەما و ئێستا نایەڵن تەنانەت خەڵک خۆپیشاندان بکات و داوای مافە سەرتاییەکانیان بکەن وە ئەگەر بێت هەرکەسێک هەوڵی خۆپیشاندان بدات ئەمان بێ گوێدانە دادگا و ئەمری دادوەر هەڵدەکوتنە سەری و دەستگیری دەکەن لەلایەن ئەو هێزانەی کە خۆیان دروستیان کردووە.