ته‌مموز 21, 2025

مەسرور بارزانی و کورسییەکەی

جار بینراوە: (6.5K)

فەرهاد عەلی

کاتێک مەسرور بارزانی لە ساڵی ٢٠١٩دا بووە  سەرۆکوەزیران، خەڵکی هەرێم هیواداربوون  گۆڕانکارییەکی ئەگەر بچووکیش بێت بکرێت . بەڵام ئەمڕۆ پاش نزیکەی شەش ساڵ، مەسرور بارزانی تووشی گەورەترین شکستی سیاسی بووە، کە نەتوانیوە پاش هەڵبژاردنی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ حکومەتی نوێ پێکبهێنێت. ئەم شکستە تەنها کۆتایی ڕۆژانی یەک کەس نیە، بەڵکو نیشانەی داڕووخانی پڕۆژەیەکی تەواوە کە لە بنەڕەتەوە لەسەر بناغەی هەڵە دروست بووە.

هاتنە سەرکاری مەسرور بارزانی  هەڵگری دروشمێک بوو بە ناوی “نوێکردنەوە” بەڵام هیچی نوێ نەکردەوە ئەوەش هەبوو کاولی کرد. هەمان شێوازی کۆنی حکومڕانی خێزانی و خراپتر لە ئامزکاکەی کە سەرۆکی هەرێمی مایە بەسەرچووە، هەمان گەندەڵی، هەمان نەبوونی شەفافیەت. تەنها شتێک کە نوێی کرد ئەویش بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بوو بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندەکانی. خۆی بە تەکنۆکرات و خاوەنی بیروڕای نوێ پیشاندا، بەڵام سیاسەتەکانی نیشانی دا کە نە تەکنۆکرات بوو نە خاوەنی بیرۆکەی نوێ. هەمان سیاسەتی کۆنی پارتی بوو لە جلی جدیدا. لە جیاتی ئەوەی ڕێگەیەکی نوێ بگرێتەبەر، بەرەو دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵەکانی باوکی چوو لە ڕابردوودا ئەویش تاوەکو بە زۆر لایان نەبرد لەسەر کورسییەکەی لانەچوو وابزانم ئەمیش بەو دەردە دەچێت، ئەوەی مەسرور کردی بە شێوەیەکی خراپتر و بەجۆرێک هیچ بەها و نرخێکی نەهێشت بۆ  ئەو ڕێزە کە خەڵک بۆ نەوەی یەکەمی ڕابەرانی هەبوو شۆڕشی نوێیان هەبوو.

لە سەردەمی مەسرور بارزانیدا، گەندەڵی لە ئاستێکی نەبینراوە گەیشتە لووتکە بەجۆرێک دەستەی شەفافیەت و نەزاهەی هەرێم کەسێکە لە گەندەڵیدا غەرق بووە دواتر پڕۆژەکانی زیاتر درێژەی کێشا  بۆ گەندەڵی لە پڕۆژەکاندا تا فرۆشتنی نەوت بە نرخی هەرزان بە کۆمپانیا دەرەکیەکان. کاتێک لەلای پارتی باس لەنەبوونی “شەفافیەت” دەکەیت، بەجۆرێک وەڵامت دەدەنەوە  قسە لەسەر شتێکی نامۆ بکرێت. هەر بڵێی ئەو وشەیە ساڵهای ساڵ نەبیستراوە لە فەرهەنگی حکومەتەکەیدا . لە کاتێکدا فەرمانبەران چاوەڕێی موچەکانیان دەکەن، خێزانی بارزانی بە میلیاردان دۆلار دەگوازنەوە بۆ بانکەکانی دەرەوە. ئەو هەموو داهاتە زۆرەی هەرێمی کوردستان دابەش ناکات بەسەر هاوڵاتییە کانی خۆی، بەڵکو لەنێوان خێزان و نزیکەکانی خۆی دابەش دەکات. خەڵکیش دەمرێت لە هەژاری و بێکاری.

مەسرور بارزانی لە هەموو کۆنفرانسێکدا باسی پێشکەوتن و گەشەکردن دەکات. بەڵام لە واقیعدا هەرێم بووە بە نموونەیەک لە سۆماڵ و کەنعان لە وشکەساڵی لە هەموو کەرت کاندا. کارەبا نیە، ئاو نیە، کار نیە، بەڵام قسە و لافدانی زۆرە. کاتێک مەسرور بارزانی لە سەر کۆنفرانسە گەورە و کڕدراوەکان باسی “کوردستانی نوێ” دەکات، بەجۆرێک دەیناسێنێت دڵنیام ئامەدەبوانی کۆنفرانسەکەش گومان لە وڵات و تواناکانی خۆیان دەکەن. لەکاتێکدا خەڵکی هەرێم لە مەعیشەتی سەختدا دەژی. ئەوە نیشانەی چییە؟ نیشانەی ئەوەیە کە لە یەک واقیعدا ناژین. لە کاتێکدا ئەو باسی “پێشکەوتنی تەکنەلۆجی” دەکات، خەڵک لە کارەبای بنەڕەتی بێبەش . لە کاتێکدا قسە لە “سەرمایەگوزاری” دەکات، هەزاران گەنج بە دوای کاردا دەگەڕێن. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەسرور بارزانی لە جیهانێکی خەیاڵی دەژیت، جیهانێک کە هیچ پەیوەندی بە واقیعی خەڵکی هەرێمەوە نیە.

هەڵبژاردنی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بووە  گەورەترین شکست بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. مەسرور بارزانی دەیتوانی بە ئاسانی  حکومەت پێکبهێنێت،   تووشی   سیاسی نەبێت.  ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگریش هەیە دەبێت بیزانین ، ئەوەیە کە خەڵکی هەرێم دەنگی بە دژی پارتی یان دەنگیان بەو حیزبە نەدا،  بەڵام بە تەزوویرێکی پلان بۆ داڕێژراو بووە یەکەم. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە خەڵک تێگەیشتووە مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ چارەسەرێکیان بۆ کێشەکانی هەرێم پێ نییە. مەسرور بارزانی نزیکەی سێ مانگە لە پێدانی موچەی فەرمانبەران شکستی هێناوە. هەموو هاوپەیمانەکانی بەجێیان هێشتووە، هەموو حزبەکانی دیکە ڕەتیان کردووەتەوە. ئەمە نیشانەی چییە؟ نیشانەی ئەوەیە کە تەنانەت هاوپەیمانەکانی خۆشیان پشتیان تێکردووە .

لە ماوەی حکومڕانی مەسرور بارزانیدا، پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەک تەنها کێشەیەکی ئابوری بوو، بەڵکو قەیرانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی زۆری لێکەوتۆتەوە. هاولاتیان لە مەینەتێکی زۆر گەورە ژیان دەکەن، لەلایەکی تریشەوە نەبوونی بەرپرسیاریەتی سیاسی وای کردووە متمانەی هاولاتیان بە حکومەت نەمێنێت. بڕینی موچە سیاسەتێکی ئەنقەستانە بوو کە مەسرور بارزانی بۆ چەقکردنی فەرمانبەران بەکاری هێنا. هیچ دەوڵەتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانیوە بڕیارێکی وا بدات بە ئاسانی. جیهان تووشی شۆک بوو کە بینی حکومەتێک بڕیاری بە جەهەنەم سپاردنی خەڵکی خۆی دەدات. مەسرور بارزانی دەستی کرد بە بڕینی موچە و دواتر بە ناوی “پاشکەوتەوە” بە ڕەسمی موچەی کرد بە نیوە و چارەک و نەدانی بۆ چەند مانگ. ئەمانە بەشێکی بە مەبەستی وازهێنانی فەرمانبەران بوو لە کارەکانیان بۆ کەمکردنەوەی تێچوونی حکومەت.

لە هەمان کاتدا، قەیرانەکانی بەنزین و سوتەمەنی و گرانی خۆراک و دەرمان رۆژبەرۆژ تووشی بازاڕەکانی کوردستان دەبن. ئەمەش نموونەیەکە لەو سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ژێر ناوی حزب و وەزارەت و دامودەزگا فەرمیەکاندا داهاتەکانیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە. لە بازرگانی نەوت و خۆراک و دەرمان پشکی سەرەکی هی ئەوانە. تایبەتکردنی کەرتە ئابوریەکان بۆ پارتی واتا رزگاربوون لەوەی لە داهاتی کوردستان مەسرەفی موچە و خزمەتگوزاری دابین بکەن بۆ خەڵک.

ئەو هەموو داهاتە زۆرەی هەرێمی کوردستان کە دەکرا بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک بەکار بهاتایە، بەدڵی خۆیان بەکاری دەهێنن. خێزانەکانیان وەکو فیرعەونەکان دەژین لە کاتێکدا خەڵکی ئاسایی تووشی هەژاری و بێکاری دەبن.
پرسیارێک ئایا ئەمە ئەو سیاسەتمەدارە گەورەیەیە کە پارتی بانگەشەی دەکرد؟ ئایا ئەمە ئەو پڕۆژەیەیە کە دەیانگوت “نوێکردنەوە”؟ ئایا ئەمە ئەو کەسەیەیە کە شایانی ڕابەرایەتی هەرێمی کوردستانە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە ڕوونە. مەسرور بارزانی شکستی هێناوە لە هەموو شتێکدا کە دەستی بۆ بردووە. لە حکومڕانیەوە تا سیاسەت، لە ئابوریەوە تا کۆمەڵایەتی.

مەسرور بارزانی ئیتر نابێت بەردەوام بێت لە خەونی حکومڕانی. هەرێمی کوردستان شایانی باشترە لە مەسرور بارزانی و پڕۆژە شکستخواردوو. کەسانی شکستخواردووەکانب دەبێت پاشکەوت بکەن، نەک بەردەوام بن لە شکسهێنان. مەسرور بارزانی دەرسی سەختی وەرگرت، بەڵام هێشتا ئامادە نیە بیری لە جێهێشتنی کورسییەکەی  بکاتەوە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە بۆ هەمیشە لە جیهانی خەیاڵی خۆی دەژیت، جیهانێک کە هیچ پەیوەندی بە واقیعەوە نیە.
دەبێت وەکو باوکی چۆن سوار سەری خۆی بوو دایان کرت لە کورسییەکەی وەختێکی زانی لە چیا و چۆڵ ئەگەرا ئەمیش بنێرن بۆ ئەو وڵاتەی کە لە خەیاڵیا دروستی کردووە کە شێتخانەیە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas