لەسەر کەمی کاتی کارەبای ئەم سنوورە روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەى کە لە سنووری خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر روویاندا زیان بەر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کەوتووە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا کار لەسەر چاککردنەوەى زیانەکانی وێستگەکە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ سەبارەت بە کەمبوونەوەى کاتەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ و دەوروبەری رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەى کە لە سنووری خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا زیان بەر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کەوتووە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەم بوونەوەى کاتژمێرەکانی بوونی کارەبا.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا کار لەسەر چاککردنەوەى زیانەکانی وێستگەکە دەکەن و بەئاسایی بوونەوەى بەرهەمهێنانی کارەبا، خشتەی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.