ته‌مموز 20, 2025

ئەو گەریلایانەی چەکیان دانا بۆکوێ بران؟

جار بینراوە: (4.9K)

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پڕۆسەی چەکدانانی ٣٠ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو و چەکەکانیان سووتاند، چاوگێکی نزیک لە گەریلاکانی قەدندیل بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا تەنها پیشاندانی نیازپاکی قەندیل بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و پەیامێک بوو بۆ تورکیا و جیهان ئەگەر بێت و مافی گەلی کورد بدەن چەکەکانیان لە سوکەوە بۆ قورس بەم جۆرە لەناو دەبەن.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی نزیک لە گەریلاکانی قەندیل  وت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا تەنها پیشاندانی نیازپاکی قەندیل بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەی ئەمڕۆ تەنها سیمبولێک بوو بۆ نیشاندانی نیازپاکی و گەریلاکان دوای سوتاندنی چەکەکانیان دەچنەوە قەندیل و لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبن بەڵام بە شێوازێکی تر.

باسی لەوەشکرد، متمانەیان بە بڕیارەکانی ئیمراڵییە و خۆیان بۆ قۆناغێکی نوئ ئامادە دەکەن کە تیایدا خەبات لە شاخەوە دەبەنە شارەکان و لەبری ٣٠ گەریلا هەزاران گەریلا لە شار دروست دەکەنەوە بەڵام بە شێوازیکی تر خەبات دەکەن.

لەبارەی ئەوەی ئایا قەندیل چۆڵ دەکەن یاخود نا لە ئەگەری سەر گرتنی پڕۆسەی ئاشتی چاوگەکە وتی، هەرگیز قەندیل چۆڵ ناکەن و حکومەتیکی مەدەنی بێ جەنگ و بێ توند و تیژی تیادا دروست دەکەن کە خەڵکی سنوورەکە خۆیان خۆیان بەڕێوەی دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas