وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراقه

وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند: نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تاكه كاندیده بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خولی داهاتوو.
ئاوێنە: عه‌قیل فه‌تلاوی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا لەبارەی كاندیدی داهاتووی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمجۆرە بۆ میدیا عێراقییەكان زانیاری دەخاتەڕوو، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تاكه كاندیده بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خولی داهاتوو.
هاوكات، له كۆتایی مانگی ڕابردوودا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: هیوادارم موقتەدا سه‌در، سه‌رۆكی ڕەوتی سەدر، بڕیاره‌كه‌ی بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه بكاته‌وه و به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی تائیفی.
هەروەها، وتیشی: هۆشداری دەدەم له‌په‌ره‌سه‌ندنی تائیفه‌گه‌ری و لێدوانی توند سه‌باره‌ت به‌كۆتایی ئه‌م شێوازه حوكمڕانیه و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی ١١ـی تشرینی دووەم ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.