ته‌مموز 21, 2025

نەوتی کوردستان نەڕۆشتووە ٢ ساڵە

جار بینراوە: (7.5K)

عومەر گوڵپی

دوو ساڵ زیاترە بۆری نەوتی هەرێم قەترەیەک نەوتی پیا نەڕۆیشتووە، کەچی مانگانە لە نەوتی فرۆشراو بە تەنکەر بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار کرێی بۆری نەوت دەدرێت بە هەردوو کۆمپانیای روس نەفت و کار.

ئاوێنە: عومەر گوڵپی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، كە هێشتا سوێندی یاساییان نەخواردووە و بڕیاریانداوە نەچنە پەرلەمان لە فەیسبوكی خۆی گەندەڵییەكی دیكەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ئاشكرا دەكات.

عومەر گوڵپی ڕایگەیاندووە: دوو ساڵ زیاترە بۆری نەوتی هەرێم قەترەیەک نەوتی پیا نەڕۆیشتووە، کەچی مانگانە لە نەوتی فرۆشراو بە تەنکەر بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار کرێی بۆری نەوت دەدرێت بە هەردوو کۆمپانیای روس نەفت و کار.

دەشڵێت: روس نەفت بڕی لە ٦٠٪ـی کرێی بۆری وەردەگرێت، کە نزیکەی ٣٦ ملیۆن دۆلارە، کۆمپانیای کاریش بە ڕێژەی ٤٠٪، کە دەکاتە نزیکەی ٢٤ ملیۆن دۆلار.

عومەر گوڵپی لە كۆتاییدا دەپرسێت: ئەم پرۆسەیە چ ناوێکی هەیە لە فەرهەنگی حکومەتداری و ئابورییدا بێجگە لە تاڵانی؟.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژى ٢٥ـى ئادارى ٢٠٢٣، بە بڕیارى دادگاى ناوبژیوانیی پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان ڕاگیرا، کە ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى خاوى لە ڕێگەى بۆرى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان لە تورکیا هەناردە دەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas