بارزانی لەڕێی لەتیف رەشیدەوە نامەیەکی گەیاندە سەرکردەکانی عێراق

بارزانی لەڕێی لەتیف رەشیدەوە نامەیەکی گەیاندە سەرکردەکانی عێراق

جار بینراوە: (7.9K)

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە نامەیەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی عێراق کردووە و هۆشداری پێدوان، ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، لە پرۆسەى سیاسی دەکشێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بارزانی لە نامەکەیدا هۆشداری داوەتە بەرپرسانی عێراق و گوتوویەتی، لە ئەگەری رێکنەکەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، لە پرۆسەى سیاسی دەکشێنەوە.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان دەستکراوە دەبێت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بۆ جیهان بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد.

بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەولێر و بەغداد رێکنەکەون هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەکدەخەن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا ناکەن.

بابەتى تر

👤
Live: 121 Today: 1,197 📊 Click Here