سەردانی سزادراوانی چاکسازی هەولێر گۆڕانکاریی تێدا کرا

چاکسازى گەورانی هەولێر دەڵێت، رۆژانی ســەردانیکردنی سزادراوان لـــە رۆژانی چــــوارشــەمەوە گـــۆڕدراوە بۆ رۆژانی پێـــنجشـــەمە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6_ی تەمموز_ی 2025 ، بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران لە هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لەسەر داواکاری سزادراوان و کەسوکاریان، رۆژانی سەردانیکردن بۆ لای سزادراوان گۆڕانکاری تێداکراوە.
باس لەوەشکراوە، رۆژانی ســەردانی کردن (مواجەهە) لـــە رۆژانی چــــوارشــەممەوە گـــۆردراوە بۆ رۆژانی پێـــنجشـــەممە و لەمەودوا بە شـــێوەیەکی هـــــــەمیشەیی رۆژانی پێنجشەممەی هەر هەفتەیەک تایبەتە بە سەردانیکردن.