هەڵبژاردنەکانی ٣ی نوامبری ئەمریکا؛ سەرکەوتن و شکستەکان؟

هەڵبژاردنەکانی ٣ی نوامبری ئەمریکا؛ سەرکەوتن و شکستەکان؟

جار بینراوە: (6)

شکستی قورس و گەورەی
کۆماریخوازان و سەرکەوتنی بەرچاوی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنە ناوەڕاستییەکانی
هەردوو ئەنجومەنی ئەمریکا، پێویستە لە چوارچێوەیەکی فراوانترەوە هەڵبسەنگێندرێت
وەک تەنها گۆڕانکارییەکی ئاسایی لە پەرلەمان و ملمەڵانێیەکی حیزبی چاوی لێنەکەرێت.
ئەم هەڵبژاردنانە، لە ڕاستیدا، دەربڕی پاشەکشەی سیاسیی یەکێک لە توندوتیژترین و کۆنەپارێزترین
ڕەوتەکانی ڕاستی پانخواز و نئولیبڕاڵی هاوچەرخ و لێدانێکی جدی بوون لە پڕۆژەی
سیاسیی دوناڵد ترامپ و بزوتنەوەی MAGA .ئەو ڕەوتەی کە بە
تێکەڵەیەک لە نێئۆفاشیزم، دژە ژن، دژایەتیی کۆچبەران، ڕەگەزپەرستی، دژایەتیی
ڕەنگینپێستەکان، لۆمپەنیزمی سیاسی، فریوکاری جەماوەر و پاوانخوازی دەسەڵات، نەک
تەنها کۆمەڵگەی ئەمریکا، بەڵکو کەشی سیاسیی شی تێکداوە و کاریگەریی لەسەر
داناوە.

شکستی ترامپیسم، لاوازبوونی
یەکێک لە گرنگترین دەرکەوتە هاوچەرخەکانی نێئۆفاشیزمی و نیشانەیەکە لە
خۆڕاگریی کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە سیاسەتە جیاکاریخواز، دەمارگیر و دژەمرۆییەکانی
ئەو ڕەوتە. لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت لە هەڵسەنگاندنی ئەم سەرکەوتنەدا تووشی
خوشباوەڕیی سادەنیگارانە ببین.

سەرکەوتنی دیموکراتەکان لەخۆیدا
بە مانای سەرکەوتنی چەپ، بزوتنەوەی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی یان هێزە
کۆمەڵایەتییە ڕزگاریکەرەکان نییە. حیزبی دیموکرات، سەرەڕای جیاوازییە سیاسی و
کولتوورییەکانی لەگەڵ کۆماریخوازان و هەبوونی ئاراستەی تر لەناوخۆی
ئەمریکا و ئاستی ش ، بەشێکی دیکەی هەمان پێکهاتەی دەسەڵاتی سەرمایەداری و
ئۆلیگارشیی ئابووری و سیاسیی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتە و جیهانە. حیزبی دیموکرات وەک
باڵێک لە سەرماییەی ، هەندێک جار بە زمان و ئەدەبیاتێکی جیاواز، هەندێک
جاریش بە داپۆشینی داواکارییە کۆمەڵایەتییەکان و بە کەڵک وەرگرتن لە پوپولیسمی
لیبڕاڵی، هەوڵی پاراستن، بەرهەمهێنان و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی یە
ئابووری و سیاسییە زاڵەکانی سەرمایەداریی ئیمپریالیستی دەدات.

لەو ڕوانگەیەوە، نابێت
شکستی ترامپ بە کۆتاییهاتنی ترامپیسم و سەرکەوتنی دیموکراتەکان بە بەدیهاتنی
داواکارییە مێژووییەکانی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ڕەنگینپێستەکانی ئەم
وڵاتە بزانین. ترامپیسم تەنها تاکێک نییە، بەڵکو دیاردەیەکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و
ئایدیۆلۆژییە کە ڕەگ و ڕیشەی لە قەیرانە پێکهاتەییەکانی سەرمایەداری، قوڵبوونەوەی کێشمەکێشی
چینایەتی، نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و گەشەکردنی هێزەکانی ڕاستی ئەفڕاتی و ملمڵانێ یەکاندا
هەیە. شکستی هەڵبژاردنی کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنی ٣ی نوامبری ٢٠٢٦، لێدانێکی
گرنگە لە کەسایەتیی ترامپ و حیزب و حکومەتی ژێر بەرپرسیارێتیی ئەو، بەڵام بە مانای
کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی بە دیاردەی ترامپیسم و نێئۆفاشیزمی ئەم سەردەمە نییە.

لەو نێوەندەدا ئەوەی شایانی
باسوگاڵتە پێکردنە، دڵخۆشی و شادیی منداڵانەی کۆماری ئیسلامی وەک دەرکەوتەی ڕووتی
فاشیزمی ئیسلامی لە شکستی ترامپ و حیزبەکەی، چیرۆکێکی دیکەیە! ڕژێمێک کە لە بواری
ناوخۆییدا بە سەرکوتی خوێناویی ئازادییەکانی جەماوەر، جیاکاریی ڕەگەزی،
لێسەندنەوەی مافە سەرەتایەکانی هاووڵاتیان لە ئێران، سەرکوتی بێڕەحمانەی کەمینە
نەتەوەیی و ئایینییەکان، سەرکوتی کرێکاران و بزوتنەوە ناڕەزایەتییەکان و
جێبەجێکردنی دیکتاتۆریی ئایینی ناسراوەو لە بواری نێودەوڵەتیشدا ناوەند و پاڵپشتی
ی هەناردەکردنی تیرۆریزمی (شۆڕشی ئیسلامی)، ڕێکخستنی گرووپە
پڕۆکسییەکان و نائارامکردنی وڵاتان و شەڕ و خوێنڕشتنە، ئێستا شکستی ترامپیسم جەژن
دەگرێت! ئەم شادی و دڵخۆشییە نەک لە ڕوانگەی ئازادیخوازی، یەکسانیخوازی و دژایەتیی
بنەڕەتی لەگەڵ فاشیزم و دژەئیمپریالیستیی ڕاستەقینەوەیە، بەڵکو لە ڕوانگەی ملمڵانێ
و ناکۆکیی بەرژەوەندییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی خۆی و دەرکەوتەیەکی دیکەی
فاشیزمی حکومەتی و ئایینییە کە ئەم ڕژێمە نوێنەری ەتی لە ئاستی ناوچەیی و
.

گاڵتەجاڕیی تاڵی مێژوو
لەوێدایە کە فاشیزمی ئیسلامیش لە ئاوێنەی شکستی فاشیزمی ئەمریکاییدا، دەرفەتی شادی
و دەربڕینی بوونی خۆی دۆزیوەتەوە، بێ ئەوەی بچووکترین ی بە ئامانجەکانی
ئازادی، یەکسانی، ڕزگاریی مرۆڤ و خەبات دژ بە ستەم و زۆردارییەوە هەبێت.

ڕەنگە گرنگترین وانەی ئەم
هەڵبژاردنانە هەر ئەوە بێت کە شکستی هێزێکی کۆنەپارێز، بە مانای سەرکەوتنی هێزە
پێشکەوتنخواز و نوێگەرەکان نییە ئەگەر ئاڵترناتیو و جێگەرەکەی نەبێت. هەروەها،
پاشەکشەی باڵێک لە چینی دەسەڵاتدار، بە مانای ڕزگاربوونی چینی هەژار و ستملێکراو
لە ژێر دەسەڵاتی ئابووری و سیاسیی چینی دەسەڵاتدار و نوێنەرە بێبەزەییەکەی نییە.

سەرکەوتنی ڕاستەقینە بۆ
بێبەشانی کۆمەڵگە ئەو کاتە بەدی دێت کە چینی کرێکار، ژنان، گەنجان، کۆچبەران،
ڕەنگینپێستەکان و هێزەکانی دیکەی ژێر ستەم و سەرکوت، نەک تەنها وەک دەنگدەر و
ئامرازی ملمڵانێی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، بەڵکو وەک هێزێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی
سەربەخۆ، چارەنووسی خۆیان بەدەستەوە بگرن. ئەمەش پێویستی بە هۆشیاری، ڕێکخستن،
یەکگرتوویی و خەبات بۆ ڕزگاری و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سۆسیالیستی هەیە.

٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦

05/11/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر