شەڕی پۆست …پۆستێن

شەڕی پۆست …پۆستێن

جار بینراوە: (22)

له ساڵی 1992 تا 2026 ئەوە 34 ساڵە ، پەرلەمانی کوردستان نوێنەری چەند (خانەوادەو بنەماڵە ) یەکن ، پسپۆری درۆی رەنگاو رەنگ و بەڵێنی بەتاڵن ، بە ناو نوێنەری خەڵکەوە ، دەگەنە هەموو ماڵ و کۆڵان و شەقامی شارو لادێ و ئۆردگاکان .

بەهەزارەها وێنەی کاندیدەکان و پەرۆی ، هەموو شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەکان داگیر دەکەن ، هەموو میدیاکانیان پڕ کردوە، لە هاشوهوش ، خەڵک لە وێنە و درۆ رەنگە کانیان بێزارە.

ههڵبژاردنی پهرلهمان و نمایشی ڕهنگاوڕهنگ و شهڕه پهڕۆ وقسهی نهشیاو و رق و کینه و بوغز و تۆمهت هەلبەستن و تەزویر ی ناوسندوقی هەڵبژاردنەکان ،سیناریۆو نمایشی سەرکردەکان ، بوو بەمۆدیلی نوێ ی دهسهڵا ت دارا نی کورد .

کادرە هیچ لە بارانەبوە،و کۆیلە کاسەلێسە کان . سواڵ بۆ پلەوپایەو کورسی و گیرفانی پڕ دەکەن .

نەفسیەتی نزمی وا یان تیایە چەند ساڵیک ، ئەندام پەلەمان بووە ، جارێکی تر حیزب بۆ دووەم جار دایناوەتەوە ئەوەندە بێ هەستن بە هەموولایەکدا هەڵپە دەکات ، دوای هەشت ساڵ ، بۆ جارێ سێیەمیش ، دەیانەویت لە سەر دیوارەکانەوە خۆی هەڵداتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.

ئەم هەموو کۆیلە و ماستاوچیانە نەک ئەندام پەرلەمان ، سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بن، ناتوانن نوێنەی خەڵک و نیشتمانەکەیان بن ، دەڵاڵی مەزاتخانەی رێبازی سەرۆکەکانیان و نوێنەری گیرفانی خۆیانن .

ئەمە ئەو پەڕی نەفسیەت نزمی نییە ،ژنەکەی چەند ساڵ ئەندام پەرلەمان بووە ، قوتی هەموو شەهیدانی لە بانکەکانەوەو دەچێتە قاسەکەیانەوە ،کەچی دوای ژنەکەی ، هاوسەرەکەی خۆی هەڵدەبژێرێت بە ئەندام پەرلەمان .

ئەمانە چۆن دەبن بە نوێنەری خەڵک لە ژیانێکا دەژین ، هەموو ماڵەکانیان پڕە لە دەفتەرە دۆڵار ،چۆن شەرم ناکەن ، ئەم هەموو درۆیانە دەکەن .

کاری ئەمانە دزی و تاڵا نی و زوڵم وغهدر وجاسوسی و چاڵ ههڵکەندن ، بۆسه نانهوه یە بۆ یهکتریی .

رۆژانه دەیان ،سەدان ، دیاردە نهشیاوو نابەجێی حیزبەکان ، له میدیا کانهوه دهگاتە ههموو ماڵهکان ، بەمەش خو و رەوشتی و خانەوادەو منداڵە کانیشیان ،تێک و پێک داوین .

ئەمانە وەک ئەندام پەرلەمانی خولەکانی تر ، مشت و مڕیی بێ بنەماو شهڕه کورسی و و وشەی ناشیاو دەگرنە یەکتریی ، دەیان بوختیان بۆ یەکتریی هەڵدەبەستن ، ئەم کلتوورە ناشیرینانەیان لە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە بەهۆی میدیاکانیانەوە دەگاتە ههموو چین وتویژەکانی کۆمهڵگە و بەهای رێزو ئەدەب و وەفاو ئەمەک و شکۆیی کوردەواری کاڵ دەکەنەوە.

ئەو ململانێ ناڕەوایانەی ئەوان ، لەسەری سەرەوە وە ،شۆڕ بوەتەوە بۆ خوارەوە، بووە به هۆی سهرههڵدانی دهیان دیاردهی توندو تیژی و سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و کوشتن و بڕین و تاوان .

گهر له رووی دەستوور و یاسا وە بڕ وانینە ، بواری کۆمهڵایهتی و ئاینی و کلتووریی وسایکۆلۆجی ،چۆن بەو ههموو دیارده ناشیاوانه یان ، ئیرادەی کۆمهڵگەی کوردهواریان بە جۆرێک تێک شکاندووە، تراژیدیا یەکیان دروست کردووه ،لە (رەشەبای ژەهرو ئەنفال) مەترسی دار ترە .

ههموو بەرنامەکانیان ، دژ بەنەریتی کوردەواری وزمانی ئهتهکێتی ئهدهبی قسهکردن و زمانی لۆژیکانەی نوسین و لهیهکتر گهیشتن و یهکتر قبوڵکردنە ، دژی بههای مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایهتی یە.

دەسەڵاتدارانی کورد ، ئێوە به م سیناریۆو دیارده نەشیاوانەتان خۆتان ، خۆتان دادەپاچن و یەکتریی دەسڕنەوە ، ئیتر چۆن دهتوانن ، بەم ئەندام پەرلەمانانە نوێنەری خەڵک بن؟

ئێوە بهم لەب لەبانانەوە ، بەو هەموو درۆو فیشاڵانە وە ، چۆن دەتوانن ئاراستهی کۆمهڵگاکه تان ،بهره پێگەیەکی دەستووریی ویاسایی و کۆمهڵایهتی و ئاینی و کلتووریی ئاسایی ببەن ؟

بەو هەموو کۆیلەو کەسێتیە فێڵبازو ولاوازانە؟ ، چۆن دهتوانین کۆمهڵگەکهمان ، لە نەهامەتی دەرباز بکەن؟ ، چۆن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری و بۆ داهێنان ؟

گهر به وردی بڕوانینه ، هەموو ئەو دیارده سلبیانە ی سهرکرده کانی کورد ، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیا وە , ئەوان کۆمهڵگە و نیشتمانەکەیان ، بەرەو ئاراستهی گۆڕانکاری و پێشکهوتن وداهێنان بردووه؟،ئێوەش بەم بت و ئینتهیازیانە ، جارێکی تر نەتەوەکەتان ، رووبە رووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە.

ئەوان سەروەتی نیشتمان تاڵان ناکەن ، قوتی خەڵک ناخۆن ، نیشتنمان ناکەن بە مەزاتخانە ، ئەم هەموو دەڵاڵە ساختەچیانە دروست ناکەن ، ئەوان غرور و لوت بەرزو مەزاجی نین ، خۆیان لەسەرووی دەستوورو یاساو هەورەکانەوە دانانێن .

ئەوان هاولاتیان رووبە رووی نەهامەتی ناکەنەوە ، فیرعەونانە ناژین و ژیانی هاوڵاتیان ناکەن بە دۆزەخ .

دڵنیابن پەرلەمان نوێنەری خەلک نییە ، پلان و نەخشەو سیناریۆی سهرکردهکانی کوردە،

لە بری ئەوەی ئەم هەموو ئینتیازیانە بکەن بە پەرلەمانتار ، بواریان بۆ گهنجه اکان بڕەخسەندایە ، پێشەنگ و سەرکردەی ئێستاو ئایندەی ئەم نییشتمانەن ، بە پێی پسپۆری خۆیان ، رۆڵی خۆیان ببینن، بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان .

ئەوە دووساڵە پەرلەمانی کورد بە بڕیاری سەرانی کورد لە بازنەیەکی جەق بەستودا جەقیوە ، ئەمە ئەخاتە روو ،سەرانی حزبەکان لە سەرووی ئیرادەی گەل و دەستوورو یاساوەن ،چۆنیان بوێت یاریی بە پەرلەمان و دەنگی خەڵک دەکەن .

تهنیا پزیشکی پسپۆڕانی دهروونی و توێژەری دهروونی ،دهتوانن بڕیار له سهر دەروونی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات .

ئەم ئەندام پەرلەمانانە کۆیلەن ، بەردێکیان بۆ ناخرێتە سەر بەردێک .

دەسەڵاتدارانی کورد ، ئەو دووساڵە ئەندام پەرلەماننەکانیان کردوە بە ئەندام لق و ئەندام مەڵبەند )ی حزبەکانیان ، بواریان نادەن بگەنە ناو هۆڵی پەرلەمان .

دوای تراژیدای رەشەبای ژەهرو ئەنفال و گۆرە بە کۆمەڵەکان و جینۆسایدی کورد ، سەرانی کورد ی شەڕی پۆست پۆستێن دەکەن ، بوون دوو هێڵی تەریب ، ناگەن بە یەک .


👤
Live: 65 Today: 1,872 📊 Click Here