وەزارەتی دارایی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:
لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا دەکرێت.
یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران
و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە داوە، لیستەکە سبەی
دووشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.















Post Comment