فلیمی داعش-٢: سیناریۆیەکی نوێ بۆ ناوچەکەمان
بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکی لیکس (WikiLeaks) – ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ژینگەیەکدا سەری هەڵدا کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، تورکیا، قەتەر و عەرەبستانی سعودی تێیدا یەکیان دەگرتەوە. ئەمەی خوارەوە پوختەی ئەو پرۆسە قێزەون و ئاڵۆزەیە کە ئامانج و ڕۆڵی هەر یەک لەم لایەنانە لە دروستبوونی ئەم ڕێکخراوەدا دەخاتە ڕوو.
لەبەر زۆریی سەرچاوەکان، داوام لە زیرەکی دەستکرد (AI) کرد کە ئەم پوختەیە ئامادە بکات:
🔻 بەڵگە ییەکانی ویکیلیكس و دزەپێکردنە دارەکان ڕەخنەیەکی وێرانکەر ئاڕاستەی گێڕانەوەی ئاسایی سەبارەت بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن. ئەم گرووپە بەرهەمێکی کوتوپڕی شەڕی عیراق نەبوو، بەڵکو بەرهەمێکی پێشبینیکراو، پارەدارکراو و ئاسانکاری بۆ کراو بوو لەلایەن ستراتیژیی جیۆپۆلیتیکیدا، کە لە لایەن چەند دەوڵەتێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە پەیڕەو دەکرا.
🔸 ڕاپۆرتی ٢٠١٢ی DIA وەک بەڵگەی یەکلاکەرەوە دەمێنێتەوە کە کۆمەڵگەی هەواڵگری ئەمریکا پێشبینی سەرهەڵدانی داعشی کردووە و وەک سەرمایەیەکی ستراتیژی خواستراو لەلایەن “هێزە پشتیوانەکان”ەوە دیاری کردووە.
🔸 ئیمەیڵەکانی پۆدێستا پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرکردایەتی سیاسی ئەمریکا بە تەواوی ئاگادار بووە کە نزیکترین هاوپەیمانە ناوچەییەکانی سەرچاوەی دارایی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە بوون.
🔸 ئیمەیڵەکانی بەرات ئالبایراک (زاوای ئەردوغان) میکانیزمی بازرگانیی نەوت و چەک ئاشکرا دەکەن کە ڕێگەیان بە گرووپەکە داوە گەشە بکات.
بۆیە، بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێوەگلانی ئەم لایەنانە لە دروستکردنی دەوڵەتی ئیسلامی نەک هەر هەڵە و لادان نەبوو، بەڵکو بەشێک بوو لە سیاسەتی گۆشەگیرکردنی ئێران و ڕووخاندنی دەوڵەتی سوریا. تا ئەو کاتەی کە ئەو لایەنانە کۆنترۆلیان نەما بەسەرداعشدا وە تێچووی ئەو پرۆژەیە زۆر بەرز بووەوە و لەدەست دەرچوو.
ئەم خشتەیە دابەشکردنی ئەرکی لایەنە تێوەگلاوەکان ئەخاتە ڕوو:
🔹 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕۆڵ: ئەندازیاری ستراتیژی / ڕەزامەندی
بەڵگە: ڕاپۆرتی DIA ٢٠١٢ (14-L-0552)
ئامانج: ڕووخاندنی ئەسەد، تێکشکاندنی هیلاڵی شیعە، لاواز کردنی ئێران.
🔹 قەتەر
ڕۆڵ: سەرچاوەی دارایی / “پشتیوانی نهێنی”
بەڵگە: ئیمەیڵی پۆدێستا (ئابی ٢٠١٤)
ئامانج: کاریگەری ناوچەیی، برەودان بە ئیخوان مسلمین، دژایەتی ئەسەد.
🔹 سعوودیە
ڕۆڵ: سەرچاوەی دارایی/ سەرچاوەی ئایدۆلۆژی
بەڵگە: ئیمەیڵی پۆدێستا؛ بروسکەکانی ٢٠٠٩
ئامانج: دژایەتی ئێران، هەناردەکردنی وەهابییەت، دژایەتی باڵادەستیی شیعە.
🔹 تورکیا
ڕۆڵ: ناوەندی لۆجیستی / بازرگانیی نەوت
بەڵگە: ئیمەیڵەکانی ئالبایراک (RedHack)
ئامانج: ڕوخاندنی ئەسەد، تێکشکاندنی ئۆتۆنۆمی کورد، قازانجی نەوت.
دوای ئەم پێشەکییە، با بگەڕێینەوە سەر باسەکەمان.
🔹 ئێستا ئەمریکا دەیەوێت نزیکەی ٧٠٠٠ داعش لە زیندانەکانی سوریا وە بگوێزێتەوە بۆ عێراق، تا ئایستا ١٥٠ داعشی گواستووەتەوە و بەنیازە ڕۆژی ٥٠٠ ی تر بگوێزێتەوە.
پرسیارەکە لێرەدایە: لەکاتێکدا کە ئێستا جۆلانی هاوپەیمانی فەرمی ئەمریکایە لە “شەڕی دژە تیرۆر” دا و بەندیخانەکانی ئەم داعشانە زیانێکی وەهای بەرنەکەوتووە و وێران نەبووە؛ بۆچی ئەمریکا ئەم تیرۆریستانە لە سوریا ناهێلێتەوە؟
ئەم پلانە، مایەپووچیی ئەخلاقیی ترەمپ و سیاسەتی ئەمریکا دەخاتە ڕوو. ئەم حەوت هەزار داعشە، لەگەڵ نزیکەی دوو هەزاری تردا، کە چەند ڕۆژی ڕابوردوو ڕایانکرد، لەگەڵ القاعیدە کانی جۆلانی، یاریکەرانی فلیمە نوێیەکەی ترەمپ و ئەمریکان بە ناوی داعش-٢.
بەپێی ئەم سیناریۆیە، داعش و القاعدەی هاوپەیمانی ئەمریکا، هێڕش ئەکەنە سەر حەشدی شەعبی و برا شیعەکانمان. بەڵام هەر وەک جاری پێشوو، کە زۆر بەهێز و پرچەک بوون و دەستیان بەسەر چەند شار و شارۆچکە دا گرت، ئیتر نە بە ئەمریکا و نە بە باوکی ترەمپیش کۆنتڕۆڵ ناکرێن. ئەو کاتەش هێڕش ئەکەنە سەر ئێزیدی و کریستیان و هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی شیعەی عیراق.
بە ئەقڵی پووکی ترەمپ، ئەوسا سونەی عێراق، کە بەشێک لە سەرکردەکانیان پیاوی سعودیە و قەتەرن دەسەڵات ئەگرنە دەست، دەوڵەتێکی هاوشێوەی سوریا دروست ئەکەن و جارێکی ترئەبنە هۆکاری ماڵ وێرانی بۆملیونەها کەس.
ئەمەیە پلانی ترەمپ بۆ ووڵاتەکەمان…..















Post Comment