“مەشخەڵی ژیانەوە”: کتێبێک کە دەسەڵات كوردی لێی دهترسێت
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، عەبدوڵڵا مەلا نووری، نووسەر و شارەزای کاروباری سیاسی کورد، سەردانی وڵاتی بەریتانیا کرد بۆ ناساندنی کتێبە تازەکەی “مەشخەڵی ژیانەوە”. ئەم سەردانە بە هاوکاری رێکخراوی داکۆک و چەند رێکخراوی کوردیی دیکە ڕێکخرابوو.
لێدوانى بەشداربوان و عەبدوڵاى مەلا نوورى لە کۆڕى شارى بێرمینگهام
لە زنجیرە کۆبوونەوەیەکدا کە لە شارەکانی لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، لیدز و ئیدینبرا بەڕێوەچوون، نووسەر تێڕوانینی خۆی لەسەر بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگای کورد خستە بەردەم خوێنەران.
وێنەکانى شارى بێرمینگهام








کتێبەکە چاوی خستووەتە سەر ئەو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی کە بەربەستیان بۆ گەشەی کۆمەڵگای کوردی درووست کردووە. نوسهر بە شێوەیەکی ئازادانە باسی لەو هێزانە کردووە کە ناهێڵن کۆمەڵگامان بەرەو پێشەوە بڕوات.
جێگای سەرنجە کە نووسەر ئاشکرای کردووە کە دەسەڵاتی حوکمڕان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێگری كردووه ئەم کتێبە لە بە خوێنەران بگات له زۆنی خۆی. کتێبەکە لە کتێبخانەکان و شوێنە گشتییەکان بەردەست نییە و ئەمەش دەبێتە هۆکاری نیگەرانی بۆ ئازادی ڕادەربڕین.
وێنەکانى شارى مانچستەر









عهبدوڵا مەلا نووری تەکیدی لەسەر کردووە کە ئەم سانسۆرکردنە زیانبەخشە و پێویستە کۆمەڵگای مەدەنی و خوێنەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات هەوڵ بدەن کتێبەکە بڵاو بکەنەوە.
بەشداربووان لە کۆڕەکاندا بە پەرۆشەوە گوێیان لە نووسەر گرت و پرسیار و بۆچوونی خۆیان خستنە ڕوو. زۆرێکیان دووپاتیانكردهوهكه پاڵپشتی لە ئازادی بیرکردنەوە دهكهن.
وێنەکانى سكۆتلان- ئیدینبرا








ئەم چالاکییانەی رێکخراوی داکۆک هەنگاوێکی گرنگن بۆ پاراستنی ئازادی فکری و هاندانی خەڵک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی ئازادانە.
لێدوان و دیدى بەشداربوان شاری ئیدنبرا له سكۆتلاند:















Post Comment