لە بەریتانیا خۆپیشاندان بۆ پاراستنی کوردانى روژائاواى کوردستان ڕێکخرا
بەبەشدارى سەدان کەس لە کوردانى دانیشتوى بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی پێنجشەممە لە سێ شاری بەریتانیا خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ڕێکخست , داوایانکرد کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەستێوەردان بکات بۆ وەستاندنی تاوانە مرۆڤایەتییەکان و کوشتارەکانی دژ بە هاوڵاتیانی کوردی روژائاواى کوردستان. چالاکییەکان، کە لەلایەن رێکخراوی داکۆکەوە ڕێکخرابوون، لە لەندەن لەبەردەم ١٠ داونینگ سترێت، لە مانچستەر لەبەردەم بنکەی بیبیسی، و لە ئێدینبرا لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا بەڕێوەچوون.
ڕوماڵى چالاکیەکە
وێنەى بەشداربوان لە چالاکیەکەى شارى لەندەن








لە لەندەن، بەشداربووان ئاڵای کوردستان و دروشمى”روژائاوا بپارێزن” بەرز کردەوە و هاواریان دەکرد بۆ وەستاندنی کوشتارەکان. لە مانشستەر، خۆپیشاندەران داوایان لە میدیای بەریتانی کرد کە ڕاستیەکانی ڕوودانەکان بە دروستی بگەیەننە جیهان و ناوی تاوانەکان بە جینۆساید بهێنن. لە ئێدینبرا، بەیانامەیەکى فەرمی خوێندرایەوە کە داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ڕاگرتنی هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی بەشدار لە هێرشەکان دەکرد.
لێدوانى تایبەت بەشداربوان
بەشداربوانى چالاکیەکە تەئکیدیان لەوە دەکردەوە کە ئەم چالاکییە پەیامێکی ڕوونە بۆ حکومەتەکان کە کوردان تەنها نین و جیهان دەبێت بزانێت کە لە ڕۆژئاوا جینۆساید ڕوو دەدات”. بەشداربووان بەڵێنیان دا کە بەردەوام دەبن لە فشار خستنە سەر حکومەتی بەریتانیا و هاوپەیمانانی بۆ وەستاندنی کوشتارەکان.
وێنەى بەشداربوان لە مانچستەر


























Post Comment