کێبڕکێى میدیاى حیزبەکان
هێرۆ حەمە خورشید
ئەوەى دەبینن لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لئەو کارەساتەى بە سەر شارۆچکەى چەمچەماڵ و ناوچەکانى تردا هات لە دەرئەنجامى زۆریى باران بارین کارەساتێکى سروشتى بوو بەڵام بە دیوێکى تردا دەستى مرۆڤیشى تێدا بوو بە تایبەتر ئەو کۆمپانیا و بەرپرسە گەندەڵانە لە پێناو بە دەستهێنانى بڕێک پارە شێ,از و دیزاینى ناوچەکەیان گۆڕییوە دەستکارى ڕێڕەوى ئاوی و کارەساتە سروشتیەکانیان کردووە .
هەرچۆنێک بێت کارەساتەکە ڕوویدا و تاوانباران و بکەرانى ئەو کارە دڵنیام هەر وەکو ڕووداوەکانى ڕابردوو ١٦ ئۆکۆتۆبەر و حەڤدەی شوبات و چەندین کارەساتى تر دەربازیان دەبێت لە لێپێچینەوە.
بەڵام ئەوەى جێگەى تێڕامان بوو ئەو هەموو مایکەوان ڕاگەیندرکارە حیزبییە بوو کە پەیتا پەیتا بەرەو ئەو ناوچەیەەڕۆشتن و دیمەنى زیان و ماڵوێرانى ئەو ڕووداوەیان بۆ هاوڵاتیانى شارەکانى تر دەگواستەوە لە کاتێکدا تێچووى ئەو چەند ڕۆژەى ئەو ستاف و بەڕێوبردن و هەموو ئەو شتانەى کە کردیان یەک سوودى بە هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە نەگەیاند لە کاتێکدا هەردوو حیزبى دەسڵات خاوەنى ژێرخان و ئابوورى نەوت و هەموو ئەو سەرچاوە دراییانەى ترى هەرێمى کوردستانن , لەبرى ئەوە خێرخوازان و هاوڵاتیان ناوچەکانى تر بە دەست و دڵێکى زۆر کراوە هەموو ئەو پێویستیانەى هەیان بوو یاخود پێویست بوو بۆ زیان لێکەوتوان و لێقەوماوانى ئەو ناوچەیە پێشکەشیان کرد. بەڵام بە ئێستەشەوە بێت کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانى ئەو سنوورە و حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەى مەسرور بارزانى لە هاوخەمى و نزا کردن بۆیان هیچ شتێکى تری لە دەست نەبۆتەوە , بەڵام هەر ڕاگەیاندنەکانى حیزبەکەى خوودى خۆى شایەتى ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەدەن هاوڵاتیانى ئەو ناوچانە لە بچووکترین پێداویستى بێ بەشن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا وەکو ئاوى پاک و خوارد و هۆکارەکانى گەرمکردنەوە وەکو جل و بەرگ و ئامێرەکانى.
لە لایەگى تریشەوە ئەو هەموو ئەندام پەرلەمانە بن دیوارە کاڵ فامە هەردوو حیزب بە ئۆپۆزسیۆنى ساختەشەوە نقەیان لە خۆیان بڕییەوە و هیچ نادرکێنن .
لە پیشاندانى کارەساتەکە هیچ تریان لە دەست نابێتەوە لە کاتێکدا زیاتر لە یەک ساڵە هەڵبژاردنى پەرلەمان کراوە لە کوردستان و نە حکومەتى نوێ دیارە نە پەرلەمان . ئەى پێم ناڵێن ئەم هەموو پارە حەرامە چی لێدەکەن.
لە کۆتایدا دەڵێم ناحەقى میلەت ناگرم لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا دەنگى ناڕازى و بەشدارى نەکردن لە هەڵبژاردندا لە هەرێمى کوردستان بووە سێیەمین هێز .















Post Comment