لە حەسەن خەیرییەوە بۆ مەسعود بارزانی!
ئیبراهیم محمد
لە چارەکە سەدەی رابردوودا، پارتی و خودی مەسعود بارزانی سەرقاڵی نۆکەریین بۆ دەوڵەتی فاشیستی تورکیا( کورد وتەنی جاشن جاش!) ئەو دەوڵەتی تورکیایەی رۆژ تا ئێوارە لە باشوور و باکوور و رۆژئاوای ئەم نیشتمانە رۆڵەی کورد ئەکوژێت و دەستی بە هەزاران گەنجی کورد سورە!
چەندین ساڵە بارزانی و حزبەکەی هیچ نەماوە بۆ ڕژێمی توركیا ئەنجامی نەدەن، تەنانەت زیاتر لە (50) بنكە و بارەگای سەربازیی جندرمەی توركیای لە هەرێمی كوردستان و دەڤەری بادینان بۆ دەوڵەتی توركیا كردۆتەوە و چاوساغ و ڕێنیشاندەری دوژمنن بۆسەر بنكە و بارەگاكانی گەریلاكانی كوردستان دژ بە نەتەوەكەی خۆیان شان بە شانی جندرمەی توركیا شەڕیان دژی گەریلاكانی كوردستان كرد، کەچی ئێستا لەسەر لێدوانێک خەریکە هاوشێوەی حەسەن خەیری مەسعودی جاشیش لەسێدارە دەدەن! تەبعەن حەسەن خەیری ئەو زۆڵە کوردە جاشە بوو کە بووە هاوپەیمانی ئەتاتورک و نەیهێشت دەوڵەت بۆ کورد دروست بکرێت، دواتریش ئەتاتورک بە جلە کوردییەکانیەوە لەسێدارەی دا.
هەر لەسەر قسەکانی بارەگای بارزانی کە دەوڵەت باخجەلیی هاوپەیمانی ئەردۆغانی بە گورگ ناوبرد، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی بارزانی دایەوە و دەڵێت، تۆ زۆر بچوكیت تا بەم زمانە باس لە دەوڵەتی توركیا بكەیت و دەبێت بە زوترین كات داوای لێبوردن لە (دەوڵەت باخجەلی) بكەیت!
واتە بە کوردی و بە کورتی دەیان ساڵ جاشایەتی و نۆکەریی بۆ تورکیا نەبووە پاڵپشتییەک تا مەسعود بارزانی بتوانێت دوو کەلیمە بە دڵی خۆی بڵێت! ئێستا کاتیەتی واز لە جاشایەتی و نۆکەری بۆ دوژمن و داگیرکەری نیشتمانەکەت بهێنیت مەسعود بارزانی! بەم چەند ساڵە کەمەی لە تەمەنت ماوەتەوە روو بکەرەوە میللەتەکەت، بەڵکوو لە داهاتوودا کەمێک رەحمت پێبکەن و هەر هیچ نەبێت بە جاش و نۆکەر ناوت نەهێنن!















Post Comment