کوردستان، لە نێوان بەرداشی ململانێی <br>هەرێمی و هەژموونی میلیشیاکاندا!

کوردستان، لە نێوان بەرداشی ململانێی
هەرێمی و هەژموونی میلیشیاکاندا!

جار بینراوە: (623)

بارزان محمد ظاهر حجي



ماوەیەکە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شارەکانی هەولێر و سلێمانی، بوونەتە ئامانجی هێرشی بەردەوامی درۆنیی ئەو گروپ و میلیشیا چەکدارانەی، کە خۆیان وەک “بەرەی مقاوەمە” دەناسێنن و بە ئاشکرا سەر بە ئەجێنداکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە عێراقدا. ئەم هێرشانە، کە هاوکاتن لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ئێران و بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل، نەک تەنها سەروەری خاکی هەرێم و عێراق دەبەزێنن، بەڵکو ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیانی مەدەنییان خستووەتە
مەترسییەکی جدییەوە.

میلیشیاکان؛ دەمامکێک بۆ سیاسەتی دەرەکی
ئەم گروپە چەکدارانە، کە ناوی یان هەیە، لە ڕاستیدا وەک بازووی سەربازیی و سیاسی ئێران لە ناو جەستەی دەوڵەتی عێراقدا کار دەکەن. کێشەی گەورە لەوەدایە، کە ئەم هێزانە بەشێکن لە مەنزوومەی ئەمنیی عێراق و مووچە و بودجەش لە بەغدا وەردەگرن و چەک و تەقەمەنیش لە ئێران، هەروەک فەرمانیش لە دەرەوەی سنوورەکان وەردەگرن! ئەم دۆخە وایکردووە، کە کورد و حکومەتی هەرێم، لە بەردەم تەحەددییەکی قورسدا بن؛ چونکە هەر وەڵامدانەوەیەکی سەربازی بۆ سەر ئەم گروپانە، وەک ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لێکدەدرێتەوە، ئەمەش ئەو تەڵەیەیە، کە میلیشیاکان بۆ کوردیان ناوەتەوە.

بەرژەوەندی حزبی و بێدەنگیی سیاسی
بەشێکی تری ئەم کارەساتە بە ناوخۆی ماڵی کوردییەوە هەیە. ی هەندێک لە حزبەکانی باشووری کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لەگەڵ کوتلە گەورەکانی شیعە، جۆرێک لە “ئیفلیجیی سیاسی” دروستکردووە. زۆرجار بەرژەوەندییە حزبییەکان و پاراستنی پێگەی سیاسی لە بەغدا، دەبنە ڕێگر لەوەی هەڵوێستێکی نیشتمانیی یەکگرتوو و توند بەرامبەر ئەم هێرشانە هەبێت. ئەم پەرتەوازییە سیاسییە وایکردووە، کە نەیارانی ئەزموونی هەرێم، درزەکان بدۆزنەوە و بە ئاسانی یاری بە کات و ئاسایشی خەڵک بکەن.

خەڵک؛ قوربانیی یەکەم و کۆتایی
لە کاتێکدا ململانێی هێزە گەورەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە بەردەوامە و میلیشیاکان خەریکی جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی دراوسێن، ئەوە هاووڵاتیانی کوردستانن، کە باجە قورسەکە دەدەن! ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوام، نەبوونی موچە و بژێوی ژیان، تێکچوونی ژێرخانی ئابووری، و پەککەوتنی گەشتوگوزار و وەبەرهێنان، تەنها بەشێکن لەو زیانانەی کە بەر خەڵکی سادە دەکەون.

دەرئەنجام
کوردستان نابێت ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا. بێدەنگی بەرامبەر ئەم دڕەندەیی و تیرۆرە درۆنییەی میلیشیاکان، تەنها بوێری زیاتر بەوان دەبەخشێت. پێویستە لایەنە کوردییەکان بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە بخەنە سەرووی یە سیاسییەکانیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ناچار بکرێت سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بەردەوامانە دابنێت. مانەوەی هەرێم بەم شێوەیە لە نێوان بێدەنگیی ناوخۆ و هێرشی دەرەکی، مەترسییەکی مێژووییە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 149 Today: 830 📊 Click Here