داکۆک یادی سۆران مامە حەمەی کردەوە لە وڵاتى بەریتانیا

ڕەوەندى کوردى و چالاکوانان لە وڵاتى بەریتانیا یادى سۆرانى مامە حەمەیان کردەوە , یادکردنەوەکە لەلایەن رێکخراوی داکۆک ئەنجامدرابوو, ڕۆژى ٢١/٠٧/٢٠٢٥ لە وڵاتى بەریتانیا یادی سۆران مامە حەمەی بەرز نرخاندووە ، . چالاکیەکە لە هەریەکە لە شارەکانى بیرمینگهام , لیدز، نیوکاسڵ، گلاسگۆ، لەندەن، مانچیستەر، و کاردیفز بەڕێوە چوو .
چالاکوانان و ئەندامانى ڕێکخراوەکە مەبەستیان لە ئەنجامدانى چالاکیەکە جەختکردنەوە بوو لە ئیدانەکردنى تیرۆرکردنى شەهیدى قەڵەم سۆرانى مامە حەمە لە ساڵى ٢٠٠٨ لە شارى بە دەستى چەند چەکدارێک بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون لەهەمانکاتیشدا هێرشکردنە سەر ئازادیخوازان ڕایانگەیان: “دەنگمان بەرز دەکەینەوە دژی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر ئازادیخوازان و میدیا سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.”

لەگەڵ ئەوەشدا پیشاندانى هەڵوێست لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر شوان سابیر , ڕایانگەیاند کە : “بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر چالاکوانی بەڕێز شوان سابیر لە ڕۆژی ڕوناک لە هەولێر دەکەین بەتوندترین شێوە ئازاردرا – کارێک کە مەبەست لێی ترساندنی هەموو ئەوانەیە کە بوێرانە قسە دەکەن.”
یادکردنەوەی حەسەن ڕەحمان: “سەرکۆنەی شەهیدکردنی حەسەن ڕەحمان کرد، کە بەدەستی بەڕێوبەرى پۆلیسى سۆران لەسەر پشکى پارتی شەهید کرا. تەنها داواکاری بریتی بوو لە ئاو، کارەبا، و خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان.”
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ڕەوەندى کوردى ئاماژەیان بەوە کرد کە
“جێگەی داخ و شەرمەزارییە هێشتا لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارەوە تاوانبارانى ئەو کردەوانە دەستگیر نەکراوە، بگرە پارێزراویشن. ئەم سووڕی توندوتیژی، بێدەنگکردن، و پاراستنی تاوانباران دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.”
پێگەى کۆیى باس لە نێو خۆپیشاندەراندا و لە هەریەکە لە شارەکانى بێرمینگهام و لەندەن لێدوانى لە بەشداربوانى چالاکیەکە وەرگرت
بێرمینگهام
لەندەن