×

31 ئاب خیانەتی بارزانی لە تاڵەبانی

31 ئاب خیانەتی بارزانی لە تاڵەبانی

جار بینراوە: (6.4K)

یەشار ستار

لەڕۆژی 31 ئابی 1996بنەماڵەی بارزانی هەستان بەهێزێکی زۆری پڕچەک کراوی حوکومەتی ئێراق کە سەرۆکی ئەوکاتی ئێراق سەدام حسێن بوو کەبنەماڵەی بارزانی ڕێک کەوتن لەگەڵ سەدام حسێن بۆئەوەی هێزیان بداتێ تاوەکو بەنەماڵی تاڵەبانی کە ئەوکات دەستیان گرتبوو بەسەر شاری هەولێردا بۆئەوەی بنەماڵەی بارزانی خۆیان ببنە خاوەن دەسەڵات لەشاری هەولێر ئەمەش زەرەرێکی زۆری مادی و مەعنەوی بەسەر هاوڵاتیانی شاری هەولێرگەیاندوە کە چەندین منداڵ لەکاتی ئەم خیانەتەدا بێباوک بون کەچەندین دایک جەرگ سوتاو بون کە چەندین ئافرەت بێمێرد بون لەپێناو دەسەڵات بۆخۆیان بێت بنەماڵەی بارزانی ئەم هەموو زەرەرەیان لە هاوڵاتیانی شاری هەولێرو دەوروبەری داوە بەڵام بنەماڵەی تاڵەبانی ئەوانیش دەستیان هەبوە لەم ماڵوێرانیەی هاوڵاتیانی مەدەنی شاری هەولێر چەندین ساڵ دوای ئەوە لە 22ئاب ئامۆزا خیانەتی کرد بەسەر ئامۆزادا کە لەم چەندین ڕۆژەی پێشودا ڕویدا کە لەلای هەموومان ئاشنایە کە چەندی کەس لەم نێوەندەدا کوژراونو بێسەرو شوێن بوون یان دەست بەسەر کراون لەنێوان ئەم دوئامۆزایەدا تەنها کوڕی فەقیروهەژار و هاوڵاتیانی مەدەنی زەرەری مادیو مەعنەویان کردوە لەپێناو دەسەڵاتو هەژمنی خۆیان ئەم کارەساتەیان بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی شاری سلێمانیدا هێناو زەرەرێکی زۆربەر هاوڵاتیانی ئەم شارەکەوتوە بەتایبەت ئەو شوێنەی کەئەم کارەساتەی تێیدا ڕویداوە 31ئاب خیانەتی ماڵی بارزانی 22ئاب خیانەتی ئامۆزا بەسەر ئامۆزادا بۆ سەپاندنی هێزو دەسەڵات
بەداخەوە لەم نێوەندەدا تەنها هاوڵاتیان زەرەر مەند بوون

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 993 📊 Click Here