میلیشیا شیعه‌ ملكه‌چه‌كانی ئێران

میلیشیا شیعه‌ ملكه‌چه‌كانی ئێران

جار بینراوە: (0)

محهمهد محێدین عهبدولمهجید – چالاکوان

ئەو زنجیرە هێرشە ترسنۆکانەی لەلایەن گرووپە چەکدارە یاخیبووەکانی  حەشەعبی و میلیشیا لەیاسا دەرچووەکانەوە دەکرێنە سەر خاکی  کوردستان، تەنها هێرشێکی سەربازی نین، بەڵکو گوزارشت لە عەقڵییەتێکی شۆڤێنی میلیشیا شهیعهكان دەکەن کە چاوی بە ههبوونی كورد هەڵنایەت. ئەم تاقمە چەکدارانە کە وەک بوکەڵەیەکی بێ ئیرادە لەژێر دەستی ئەجێندا ئێرانیهكان دەجوڵێنەوە، سەلماندیان کە گەورەترین هەڕەشەی ن بۆ سەر دواڕۆژی عێراق و كورد و  پێکەوەژیانی پێکهاتەکان. ئەوان بە ئامانجگرتنی هەولێر و سلێمانی و دهۆك  و فڕۆکەخانەکان و کێڵگە غازی و نەوتییەکان، سەلماندیان کە ئامانجیان تەنها لێدانی قەوارەی سیاسی هەرێم نییە، بەڵکو دەیانەوێت نانی سەرخانەی هاوڵاتیانیش ببڕن و کوردستان بکەنە مەیدانی جەنگە وێرانکەرەکانی خۆیان.

ئەم گرووپە تێکدەرانەی ناو حەشد، کە لەسەر خوێنی خەڵک و بە پارەی میللەت قەڵەو بوون، ئێستا وەک “شێرپەنجەیەکی سیاسی” لە جەستەی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە و هیچ بڕوایەکیان بە دەوڵەت، یاسا و دەستوور نییە. ئەوان به ئاشكرا فهرمانی ئاڕاستەکردنی موشەک و درۆنەکان دەدەن، هەمان ئەو تاقمە گەندەڵ و تائیفییانەن کە شکستی خۆیان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکانی تری عێراقدا، بە هێرشکردنە سەر کوردستان دەشارنەوە. ئەمە تیرۆرێکی ڕێکخراوی دەوڵەتییە کە لەژێر چەتری دامەزراوە فەرمییەکاندا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش گەورەترین شەرمەزارییە بۆ حکومەتی فیدراڵ کە ناتوانێت یان نایەوێت ڕێگری لەم “جەردە” موچەخۆرانە بکات.

ناکرێت چیتر بە زمانی دیپلۆماسی و نەرم وەڵامی ئەم تاقمە “مەزهەبگەرایە” بدرێتەوە کە زمانی دیالۆگ نازانن و تەنها لە ڕێگەی لولەی تفەنگ و تەقینەوەوە دەدوێن. ئەوانەی ئەمڕۆ بە ناوی ئایین و نیشتیمانپەروەرییەوە خیانەت لە نیشتیمان دەکەن، مێژوو وەک ڕەشترین لاپەڕە ناویان تۆمار دەکات. حەشدی شەعبی بەم ڕەفتارە مافیاییانەی، سەلماندی کە نەک پارێزەری سەروەریی نییە، بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی نەخشەی داگیرکەران و وێرانکردنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون، میلیشیا شیعهكان کە مێشکیان پڕە لە ڕق و کینە، سەرەنجام لەناو زبڵدانی مێژوودا دەبنە پەند بۆ هەموو لایەک. نەفرەت لە تیرۆر، نەفرەت لە میلیشیا  شیعهكان و نەفرەت لەو دەستانەی کە ئارامیی خەڵکی سڤیل تێکدەدەن.

بابەتى تر

👤
Live: 23 Today: 1,683 📊 Click Here