هەرەس هێنانی یەکێکی تر لە پڕۆژەکانی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی پڕۆژەی ڕوناکی.!

هەرەس هێنانی یەکێکی تر لە پڕۆژەکانی بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی پڕۆژەی ڕوناکی.!

جار بینراوە: (0)

جێگر عەباس – چالاکوان

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دوای ٣٥ ساڵ لە حوکمڕانی کوردی پڕۆژەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەوەش دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بوو بۆ هاوڵاتیان بەڵام چۆن؟ ئایا بۆ مەبەستی خزمەتکردن بوو یان بازرگانی کردن و فرۆشتنی کارەبا بە هاوڵاتیان ؟!.

ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی فراوان پێشوازی لێکرا، چونکە هاوڵاتیان بەهیوابوون کە کێشەی کارەبا، کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی ژیانی ڕۆژانەیان، چارەسەر بێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم پڕۆژەیە نەیتوانی بە شێوەیەکی تەواو جێبەجێ بکرێت و خەونی چەند ساڵەی هاوڵاتیان لە یەکێک لە هەرە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بەدی بێت. 

یەکێک لە هۆکارە یەکانی ئەم هەرەسهێنانە، نەبوونی پلانی ڕوون و بەردەوام بوو، دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری پێویستی بە بنەمایەکی تەکنیکی و دارایی بەهێز هەیە، کە لە زۆر شوێن نەبوو. هەروەها کێشەکانی بەڕێوەبردن و کەمبوونی دامەزراوە کارەباییەکان و کێشەی سووتەمەنیش کاریگەرییەکی خراپیان هەبوو.

لە لایەکی ترەوە بە هۆی ئەم پڕۆژەیە نرخی کارەبا بە شێوەیەک زیادی کرد کە نزیک بوو لەداهاتی مانگانەی هەر هاوڵاتیەک. ئەمەش باری دارایی قورسی خستە سەر هاوڵاتیان بە تایبەتی ئەوانەی کە داهاتیان سنووردارە، زۆرێک لە خێزانەکان تووشی کێشەی دارایی بوون، چونکە لەگەڵ گرانبوونی کارەبا، خەرجییەکانی ژیانیش زیاد بوون.

ئەم گرانکردنە وەک باجێک بوو لەسەر هاوڵاتیان، بەبێ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی گونجاو باشتر بکرێن، بووە هۆی ناڕەزایەتیەکی گەورە لە ناو هاوڵاتیاندا. لەچەند ناوچەو شوێنێک پێوەرە زیرەکەکان لێکرانەوە و فڕێدران چونکە هاوڵاتیان پێیان وایە کە پێویست بوو پێش هەر بڕیارێکی گرانکردن، خزمەتگوزارییەکە باشتر بکرێت و لەتوانای هاوڵاتیاندا بێت. 

لە کۆتاییدا دەکرێت بڵێین کە حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بازرگان و مافیاگەرن بەسەر ئەو میللەتەوەو هیچ پڕۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەیان ناکەن، بەڵکو تەنها مەبەستیان قازانج و ڕوتاندنەوەی خەڵکی فەقیر و هەژارە و پڕۆژەکانی خۆشیان بەناوی کۆمپانیاکان لە زۆربەی باج و دەرامەتەکان دەبەخشرێن بە پارەی کارەباشەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 36 Today: 2,088 📊 Click Here