دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەروات..؟

دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەروات..؟

جار بینراوە: (470)

ڕێباز عەوڵا مستەفا – چالاکوان

دۆخی هەرێمی کوردستان بەداخەوە لەژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەرەو دووڕێیانێکی تاریک و خەتەرناکدا دەروات…

لەبەر ئەو واقیعە تاڵەى کوردستان و ئەو پاوانخوازییە سیاسى و جوگرافی و ئەمنى و سەربازییەى ئەم دوو هێزە هەیانە وێناکردنى حکومەتێک بەبێ بەشداریی هەردوولایان وەک خەیاڵ دێتە بەرچاو، بەڵام هاوکێشەکانى ئێستاى ناوچەکە دۆخى ناوخۆى کوردستان داهاتووى حوکمڕانیی کوردستان دەباتە ئەو قۆناخە سەختە کە دەربازبون لێی ئەستەمە بۆهۆی گەندەلی و گەندەڵکارانی هەرێمی کوردستان، ئەوە دەستە گەورەی هەیە لەناو حکومەت وەکو هێزێکی  مافیا کار دەکات.

 دزی و تاڵانی بەشوێنێک گەیشتووە بەپرسەکان لە زمانی خۆیانەوە دان بە دزییەکاندا دەنێن بێ مافی فرە ترە خزمەتگوزارییەکان خەریکە ئاسەوارییان نامێنێ قڵشتی چینایەتی بەرین ترە  ئایندەی سیاسی ان نادیارە ناوەرۆکی ئۆپۆزیسۆن بەتەواوەتی ئاشکرا بووە تورەیی جەماوەری گشتی کوردستان  هۆشیاری چینایەتی چۆتە سەرەوە درۆی چاکسازی بەتەواوەتی دەرکەوتووە.

لەم قۆناغە هەستیارەی ئیستا هەرێمی کوردستان لەژێر دەستەلاتی پارتی و یەکێتی بەرەو دووریانێکی  تاریک و خەتەرناکدا دەروات.

خۆیان ئەم چالایەن هەڵکەندوە بۆئەوەی میللەتی داماوە تێبکەوێت خۆشیان لێ بێبەری دەکەن لەهەموو پرسە نەتەوەی و کۆمەلایەتیەکان خۆیان بەدور دەگرن وا خۆیان نیشانی کۆمەلگا دەدەن کە لەبەری خەڵکن وە هەودەمی و هاوخەمی کۆمەلگان ئەمانە هەموو درۆی سیاسی دەیکەن ئێمەی رۆژنامەنەس و نوخبەی رۆشنبیران دەمانەوێت کۆمەلگایەکی ئاسودە و دوور لەکێشە بژین کەچی سیاسەتی چەوەتی ئەم دوو میکرۆبە بونەتە بەلەیەکی گەورە بۆ هەموو گەلی کورد.  

تاکو قیامەتیش یەکێتی وپارتی  پێک نایەن دەیانەوێت لەم رێگەیەوە بەپێکنەهێنانی کابینەی نوێ  حکومەتی هەرێمی کوردستان  نەبێتە بەربەست لە بەردەم  کارە بازرگانیەکانی خۆیان و بنەمالەکانیان  پەکیان ناکەوێت  تۆسەیری ئەم دەستەلاتە مافیایە بکە ئاورێک لەمێژویان بدەوە ئەوکاتە باشترتێدەگەین و باشتر دەزانین ئەمانە چ بونەوەرێکی (دینارین) رۆژ بەرۆژ سەرمای خێزانەکانیان لەزیاد بوون دایە.

دۆخی خەڵکی و هەرێمی کوردستان بەگشتی زیاتر بەرەو خراپی دەروات، هۆکاری ئەم دەستەلاتە خراپەیە کە ئیستا حوکمی ئەم چوار شارەی کوردستان دەکات من تێناگەم بۆچی خەلکی کوردستان رێگا دەدەن زیاتر وە خراپتر بەسەر خۆتان بێت. بەهۆی دەستەلاتی پارتی و یەکێتی دۆخەکە لەگۆرانکاری گەورە دایە داواکارین تێکرای جەماوەری هەرێمی کوردستان کۆدەنگیەکی بەهێز دروست بکەن بۆ ئەم گۆڕانکاریە ئیستا لە ناوچەکە بەرێوەیە.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 1,056 📊 Click Here