لە ڕۆژئاوا یەک دەنگی، بەڵام لەباشور ململانێ و ناکۆکی..!

لە ڕۆژئاوا یەک دەنگی، بەڵام لەباشور ململانێ و ناکۆکی..!

جار بینراوە: (154)

ئاکار فازیل جلال – چالاکوان 

جارێکی دیکە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناکۆکیەکانی نێوانیان بردەوە سەرمێزی گفتوگۆی دوژمنانی کورد، لەبری ئەوەی خۆبەخۆ ناکۆکیەکانیان چارەسەربکەن و ڕێککەوتن بکەن، لایەنە شیعەکانی عێراق دەبنە ناوبژیوانیان، ئەوە لەکاتێکدایە لەسەر پرسی داگیرکاری لەڕۆژئاوای کوردستان هەموو کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێستە، بەڵام لەباشور پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار شەڕیانە و پێکنایەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەبەغدا، بەجیا لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبونەوە، داوای لەهەردوو  حزبەکە کردووە رێكەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و كۆبونەوەكهی پەرلەمانی عێراقیش تایبەت به هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ دوادەخرێت چونکە ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان لەدانیشتنەکە ئامادە نابن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٦٠ەمین كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مەرجه دەستورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ئەنجامدا كه بەجیا میوانداری شاندەكانی یەكێتی و پارتیان كرد.

ئاماژەی بەوەشكردووه، چوارچێوەی هەماهەنگی “گوێی له بۆچونەكانی هەردوو شاندەکەی یەكێتی و پارتی گرتووه و داوای ڕێككەوتنێكی كردووه لە یەکێتی و پارتی كه ئاسانكاری بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار له ماوەی دیاریكراوی دەستووردا”.

تادێت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زیاتر ڕووی خۆیان ناشرین دەکەن لەبەرامبەر لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش، ئامادەن لەسەر پۆستێک تەواوی ژیانی کۆمەڵگا پەکبخەن، هەموو کەسێکیش دەزانێت ئەم شەڕەی نێوانیان لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵک نیە، بەڵکو دەیانەوێت بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەهێزتر بکەن، وەک هەمیشە ئەم دوو حزبە پشت لەخەڵک و ڕوو لە بەرژەوەندییەکانی خۆیانن.

بابەتى تر

👤
Live: 54 Today: 2,001 📊 Click Here