لەکار کەوتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

لەکار کەوتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (15.8K)

باران غەفار – چالاکوان

لە وڵاتانی پێشکەوتوو دا پەرلەمان کۆڵەکەیەکی گرنگی ژیانی سیاسی و دیموکراسیە و پێگەیەکی گرنگی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی هاوڵاتیانە، 

ئەوەش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی دوو ئەرکە یەکەی خۆیەوە کە ئەوانیش چاودێریکردن و یاسادانانە. 

شێوازی دابەشکردنی دەسەڵات و سیستمی سیاسی و لە هەمووی گرنگتر، تواناو ئیرادەی ئەندامانی پەرلەمان ڕۆڵێکی گەورەی لەسەر کارەکان و ئەدای پەرلەمان هەیە و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕدرێت.

ییەکێک لە بنەماکانی سیستمی پەرلەمانی بوونی حکومەتێکی بەرپرسیارە لەبەردەم پەرلەماندا، ئەوەش بە واتای ئەوەی کە حکومەت متمانە لە پەرلەمان وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە بەرامبەریدا، 

واتە پەرلەمان دەتوانێت هەموو جۆرە لێپرسینەوەیەک لە حکومەت بکات لە بارەی هەر کێشە و گرفتێکەوە کە حکومەت لێی بەرپرس بێت.

بەهۆی نەبوونی دەستورێکی هەمیشەییەوە، تاوەکو ئێستاش فۆرمی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێم ناڕونە و بەهۆی ناکۆکی بیروبۆچوونی لایەنە سیاسیەکانیشەوە نەتوانراوە یەکلایی بکرێتەوە ئاخۆ سیستمەکە پەرلەمانییە، 

یاخود نیمچە سەرۆکایەتییە.یاخوود دەستی ڕەشی حزبە گەندەڵەکنی پارتی و یەکێتی لە پشتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و پشگوێ خستنی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگا.

 ساڵی ٢٠١٤ ەوە هەرێمی کوردستان لە ناو قەیرانێکی دارایی گەورەدایە، بەڵام پەرلەمان تاوەکو ئێستاش ئاگاداری وردەکاری گرێبەستە نەوتیەکان و داهاتی نەوت و قەیرانی موچە و لێبڕین و پاشەکەوت و دەستکاریکردنیشی نیە.

هەرێم و بەغداد سەرەڕای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە هێشتا بە تەواوی ڕێکنەکەوتوون و دیاریش نیە کە ڕێک دەکەون یاخود نا، بەڵام پەرلەمان ئاگای لەوەش نیە و تاوەکو ئێستاش هیچ لێپرسینەوەیەکی لەو بارەیەوە نەکردووە، واتا توانای چاودێریكردنی حكومەتی نیە.

وەک و چالاکوانێک ڕەخنە لە سیاسەتە شکستخواردوە کانی هەردوو حزبی دەسەڵات پارتی یەکێتی دەگرم تا ئەو ڕۆژەی بە شێوەیەکی ڕاست و یاسایی سیستمی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن .

بابەتى تر

👤
Live: 41 Today: 43 📊 Click Here