هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چین..؟
ئاکام سەلیم – چالاکوان
پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی کە پێویستە ئاماژەیان پێ بدەم و سەرنجیان بخەینە سەر کە گرینگترینیان ئەمانەن:
١- ناکۆکی سیاسی نێوان پارتە سیاسییەکان:
بە تایبەتیش دوو لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم (پارتی و یەکێتی) کە هەریەکەیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە، دابەشکردنی پلە و پۆستەکان لەنێوان خۆیاندا کە هەریەکەیان دەیەوێت پشکی شێر بۆخۆی ببات و ئەوەی تر قبوڵی نییە، لایەنی بەرامبەر ناڕازییە.
٢- ئەنجامی هەڵبژاردن:
دەسەڵاتدارانی هەرێم(پارتی و یەکێتی) هیچ کامیان خاوەنی کورسی ڕەهای پەرلەمان نین، کە بتوانن بەتەنها حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بهێنن و ناتوانن و ناشگونجێ یەکێکیان بەبێ ئەوەی تر حکومەت پێکبهێنێت، لەگەڵ واقعی کوردستان ناگونجێت و تای تەرازوەکە لەنگ دەبێت، دەبێ سەرەنجام سازش بۆیەکتر بكەن
٣- کێشەی دارایی و مووچە:
ئەمەشیان هۆکارێکی ترە کە هەر لایەنێکیان تێڕوانینی جیاوازی هەێە لەسەر کێشە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەران و ژیان و گوزەرانیان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەێە. بەردەوامی ئەم کێشەیە بۆ چەندین ساڵ بووەتە هۆی ڕاوەستانی چالاکییە ئابوورییەکان.
٤- کاریگەری هەرێمی و دەرەکی:
هەر یەکە لە دوو لایەنە سیاسییە یەکەی هەرێم (پارتی و یەکێتی) وەلائیان بۆ لایەنێکی دیاریکراوی ناوچەکە هەێە و بێ ئەوان ناتوانن بڕیار بدەن، ئەگینا پشتیان تێدەبەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن.
٥- کێشە یاساییەکان:
ناکۆکییان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و هەر یەکەیان دەیەوێت بەپێی بەرژەوەندی خۆی یاساکە دابڕێژێتەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت.
٦- بەستنەوەی پۆستەکانی هەرێم بە پۆستەکانی کورد لە بەغداوە:
سەرەتا پۆستەکانی کورد لە بەغدا یەکلا بکەنەوە لە نێوان خۆیاندا، ئینجا بێتە سەر دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.















Post Comment