لەهەرێمی کوردستان پێشلێکاریەکان دژی ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە..!

لەهەرێمی کوردستان پێشلێکاریەکان دژی ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە..!

جار بینراوە: (16.5K)

هێمن غەریب ڕەحمان – چالاکوان

لە هەرێمی کوردستان ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختتدایە، بەپێی ئامارە نوێیەکان لە ساڵی ڕابردوو ساڵی (٢٠٢٥) ڕێژەی پێشێلکارییەکان دژ بە ڕۆژنامەنوسان بەرزبۆتەوە بۆ ٣١٥ پێشێلکاری، بەجۆرێک پەلاماردان و سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆتە ڕۆتینی ڕۆژانەی هێزە ئەمنییەکان.

سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامهنوسان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایدهگهیهنێت، لهماوهی ساڵی ٢٠٢٥دا، ٣١٥ پێشێلكاری بهرامبهر به ٢٥٢ رۆژنامهنوس و دهزگای راگهیاندن له ههرێمی كوردستان، ئهنجامدراون، بەمەش هۆشداری لەبارەی مەترسیەکانی سەر ژیانی ڕۆژنامەنووسان دەدرێت.

بهپێی هكهی میترۆ، حاڵهتهكانی پێشێلكارییهكان بهمشێوهیه بون:

تەقەكردن لە رۆژنامەنوس: ١

تیرۆركردن بە درۆن: ١

رێگری و جیاكاری: ١٢٠

لێدان و هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی: ٧٤

شكاندن و زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەگەری: ٥٣

هەڵكوتاننە سەر ئۆفیس، داخاستنی كەناڵ: ٣

دەستبەسەركردنی رۆژنامەنوس: ٥٢

پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری و بەڵێنامەی نایاسایی: ٤

هێرشی ئەلیكترۆنی: ٧

لە ئێستادا لەهەرێمی کوردستان کەشێکی پڕ لە تەحەددا لەبەردەم رۆژنامەنوسان و ئازادی ڕادەربڕیندایە، ١٢ ساڵ تێپەڕیوە بەسەردەرکردنی یاسای بەدەستهێنانی زانیاری کەچی تا ئێستا ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەرنەکراوە.

ڕاپۆرتەکەی میترۆ دەڵێت: كەناڵی ڕاگەیاندن دادەخرێ، ستۆدیۆی داگیردەكەن و نایدەنەوە، كەرەستەكانیان دەشكێنن و هەڵدەكوتنە سەركەناڵ، بەهەرەشە بەرنامە رادەگرن و دەڵێن ئەمری وەزیرە.

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، دۆخی ڕۆژنامەگەری بەجۆرێک خراپ بووە کە بۆ گردبونەوە، ۆرك شۆپ، تەنانەت كۆنگرەی رۆژنامەنوسی دەبێت مۆڵەتی بۆ وەربگری، تەنانەت دەقی شانۆیی و سینەمایی دەبێت ئاسایش بیبینێت.

دەشڵێت: ئەمە دیمەنی ئازادی رادەربڕین و ڕۆژنامەگەرییە، كە لەهەموو گۆشەیەکەوە، توندوتیژی لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ دان و ناهەقی، بەمەش دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتەمان خۆیان نەك ئێمە، پەیامێك بۆ رای گشتی ناوخۆو دەرەوە دەنێرن، هاوڵاتیان مافیان پارێزراو نییەو ، یاساكانیشمان رێزلێگیراو نین.

سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا کۆمەڵێک پێشنیاز و ڕاسپاردەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لایەنە دارەکان سوودی لێ وەربگرن بۆ باشترکردنی دۆخی ڕۆژنامەگەری لەکوردستان.

ڕۆژنامەنووس و چالاكوانان لە هەڕەشە و تۆقاندن و دەستگیركردن نەپارێزراون، وە هەروەها لە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان ناكرێت، بەڵکو ئەنجامدەرانی بریتین لە لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان..!

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 1,083 📊 Click Here