وەرزش و حزب
رزگار محمد
یانەی نەورۆز و سندوقی هاوکاری!
لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان ، بینیم،
چەند سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی دانرابوو، بۆ یانەی نەورۆز!
ئەمەش بەهۆی ئەوەی کێشەکانی، ماڵی تاڵەبانی و ئامۆزاکانی، وای کردووە هاوکاری دارایی یانەکە ببڕدرێت!
دانانی ئەم سندوقانە، کە بەدیوێکدا گوزارشتە لە دڵسۆزی و هاوخەمی، خەڵک بۆ یانەکە.
بەڵام، بەدیوێکی دیکەدا ناونیشان و مانشێتە بۆ بیرو ڕفتاری حیزبڕانانێکی هەرزەی خێڵەکی، کە حقد و ڕقی کەسیان لە ئاستێکدایە، ئامادەن جینۆسایدی هەر شتێک بکەن، کە بۆنی نەیارەکانیانی لێبێت.
دانانی سندوقی هاوکاری، لە ئاستی حکومڕانیشدا، سیمایەکی تایبەتی ئەم سیستمە خێڵەکییە-دزسالارەیە، کە ئەشێ درۆزەکردن شۆڕ بکاتەوە بۆ ناو هەموو سێکتەرەکانی ژیان.
لەسەر ئەم پرسە، لەم چەند رۆژەدا، کە بەدوادا چونم کرد، بۆم دەرکەوت ئەم یانایە لێکدراو و پێکهاتەی هەردوو یانەی ئەزمەڕو شەهید کەمال سەلیمە، کە لە ١٩٩٤ دامەزراون.
دواتر لە ٢٠٠٨ یەکیان گرتووە و یانەی نەورۆزیان پێکهێناوە.
واتە مێژووی دامەزراندنی یانەکە، زۆر کۆنترە لە مێژووی ململانێکانی ناو یەکێتی.
بە دەربڕینێکی دیکە، ئەم یانەیە بەشێکە لە شوناس و مێژووی شاری سلێمانی، نەک موڵکی حیزب و کەسێک.
هەروەک، ئەم یانەیە یەکێکە لە ئەستێرەکانی عێراق، کە لە ئاستی ئاسیادا ناسراوە، وەک دەڵێن: لەژێر چاودێری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیادایە.
لە سنوری پارێزگای سلێمانیشدا، تاکە یانەیە لەو ئاستە بەرزەدا.
ئەوەی مایەی نیگەرانییە تا ئەم ساتە هیچ دەوڵەمەندێک لە ترسی
کوڕانی تاڵەبانی، زاتی ئەوە ناکەن، کەلێنی دارایی یانەکە پڕ بکەنەوە
.
حکومەتی هەولێریش وەک پیشەی هەمیشەیی، پاتاڵی و بێ عەقڵی قیادەی یەکێتی قۆستوەتەوەو، خەریکی ئەوەیە کەیسی یانەکە سوک بکرێ، لە هەنگاوی دواتردا دەستی هاوکاری بۆ درێژ بکەن و دواتر بڵێن: ئەوە (برا گەورە مەسرور بەرزانی ) فریا کەوت!
کۆتا قسە ئەوەیە: خستنی یانەی نەورۆز خستنی ە، خستنی سلێمانییە.
چارەسەری کێشەکەیان بکەن، لەوە زیاتر یاری بەشعوری دۆستان و خەڵکەوە مەکەن.



Post Comment