×

١٦ ئۆکتۆبەر پەڵە ڕەشەکەى دەسەڵاتى کوردى

١٦ ئۆکتۆبەر پەڵە ڕەشەکەى دەسەڵاتى کوردى

جار بینراوە: (6.1K)

‎شاخەوان ئەحمەد

‎١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ وەكو پەڵەیەكی ڕەش بەنێوچاوانی سەرانی پارتی و یەكێتیەوە ئەم ڕۆژەش وەكویەكێكی تر لەڕۆژەڕەشەكانی مێژوی سیاسی كورد تۆماركراوبوبەبەشێك لەمێژو كەلەم ڕۆژەداو لەساڵی ٢٠١٧ لەپاش بڕیادانی سەرانی پارتی و یەكێتی و هاوئاوازەكانیان بەسەركردایەتی مسعودبارزانی بۆئەنجامدانی ڕیفراندۆمێك كەلەكات و ساتێكی نەگونجاودا بەحساب بۆسەربەخۆی كوردستان بەڵام بەهۆی كاڵفامیان و دورنەبینی و كەم ئەزمونی بڕیاری نابەرپرسانەیانەوە كەوتنەهەڵهەڵەلێدانی سەربەخۆی و پڕوپاگەندەودرۆودەلەسەی ئەوەی كەپشتیوانی نێودەوڵەتیان بەدەست هێناوەوتەنهاڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتەكەیان ماوە لە٢٥ی٩ی٢٠١٧ ئەمەلەكاتێكدا چەندین قەیران و گیروگرفتی سیاسی و و یاسایی و دوئیدارەی و یەكنەخستنەوەی هێزی پێشمەرگەو نەبونی سوپایەكی نیشتمانی وژێرخانێكی بەهێزو دەرگایەكی بازرگانی نێودەوڵەتی و كەئەمانەئەساسوبنەمان بۆدروستكردنی دەوڵەتێك كەبتوانێت لەسەرپێی خۆی ڕابوەستێت ببێتەخزمەتكاری هاونیشتمانیان بەڵێ لەئەنجامی ئەم بڕیارەنابەرپرسانەوسیاسەتی چەوتی سیاسەتمەدارانی كوردو سەعی نەكردنیان كارەساتێكی ترلە١٦یئۆكتۆبەری ٢٠١٧ بەسەرگەكەمانداهات و كەبوەهۆی لەدەستدانی لەسەدا ٥١ی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئاوارەبونی سەدان خێزان لەناوچەجێ ناكۆكەكانی وەكوكەركوك وكفری وخانەقین هتد لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە كەچەندین تاوانی قێزەونیان ئەنجامدا وەكو كوشتن ئەتكردن و سەروبرۆتاشین و دەستدێژیكردنەسەرشەرەفوناموسی هاوڵاتیانی مەدەنی كوردلەوناوچانە جگەلەشەهید كردنی زیاترلە١٠٠ پێشمەرگە كەئەم تاوانانەتاوانی بەپێی یاسایی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بەتاوانی جەنگ دادەنرێن و دەبێت بدرێنەدادگایەكی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوەیان لێ بكرێت بەسزای خۆیان بگەیەنن كەچیترهاوڵاتیانی مەدەنی نەبنە سوتەمەنی ئەو گەمەسیاسیەیی دەسەڵاتدارانی عێراق وكوردستان كەلەپیناوی بەرژرەوەندی شەخسی و حزبی و مەزهەبی بەكاریان دەهێنن ….

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 2,129 📊 Click Here