120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

جار بینراوە: (1.2K)

-

وەزارەتی دارایی و هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە “ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2025 بڕی (120،000،000،000) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

رۆژی 18 ی تشرینی دووەمی 2025، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتیی نیشتمانیی راگەیاند، “بڕیارە بە زووترین کات بەغدا مووچەی مانگی 9 بنێرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 259 📊 Click Here