120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا

120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا

جار بینراوە: (922)

_

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەک بەی راگەیاند: “دوای ئەوەی هەموو رێکارەکان تەواو بوون؛ بەیانیی ئەمڕۆ 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا.”
 
ئاماژەی بەوەشدا، “دوای ئەوەی رێکارەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێکران، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز بنێردرێت.”

پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی پێویستی مووچە لە لایەن بەغداوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,432 📊 Click Here