ئازادی ڕادەربرین لەهەرێمی کوردستان هیچ زەمانەتێکی نییە!

ئازادی ڕادەربرین لەهەرێمی کوردستان هیچ زەمانەتێکی نییە!

جار بینراوە: (7.0K)

محمد زەبار احمد

ئێمە دەزانین یاسای رۆژنامەگەری هەیە یاسای مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕادەربرین هەیە بەلام هەر یەک لەم یاسایانە پشتگوێ خراون و جێبەجێ کردنیان ئەستەمە لەبەر دەستەلاتی پارتی و یەکێتی ئازادی لەژێر هەرەشەیەکی گەورەدایە ، ئەوەش دەرخەری ئەوە راستیەیە باوەڕ نەبونە بە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری .ئەوە جێگای مەترسی گەورەیە بۆسەر ژیانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی . پێشلکاری و ماف زەوت دەکرێت هی رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازانی نیشتیمان ، لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستان چونکە دادگاکان رۆڵی خۆیان لەدەستداوە بونتە بوکەلەیەکی دەستی دەستەلاتی پارتی و یەکێتی دەمێکە رۆلی دادگاکانیان لاوازکردوە و پلانی ئەوە دادەرێژن بۆنەهێشتینی ئازادی لەهەردووک زۆنی زەرد و سەوز . لەماوەکانی ڕابردوو
لەبەر چاوی هەموودنیا بینیمان دادگای حیزب چۆن بەشێوەیەکی درندانە سزای رۆژنامەنوس شێروان شێراوانی بۆ چوارەمین جار بەناحەق درێژکرایەوە بۆ هاوپیشەکانیشی شێروان هەمان شت کراوە . لەلایەکی تریشەوە دەستەلاتی حیزبی پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و کپ کردنی دەنگی ئازاد لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان گەر رەخنە لەدەستەلاتی حیزب بگریت ئەوانیش بەپێچەوانەی تۆوە ژیانت دەخەنەمەترسیەوە بەتۆمەتی جیاجیا گەر هیچ شتێکان بەدەستەوە نەبێت بەتۆمەتی مەترسی بۆسەرئاسایشی نیشتیمانی تۆمەتبارت دەکەن . بۆئەوەی راپێچی بەردەم دادگای حیزبت بکەن چەندین نمونەمان هەیە کا بەم شێوەیە مامەلەیان لەگەل کەیسەکانی چالاکوانان وە رۆژنامەنوسان کردوە لەرابردوو بەلام ئێمەی ئازادیخوزا بەپێنوسەکانمان دەجەنگین بۆبەدیهێنانی ئازادی ومافەکانمان لەهەرێمی کوردستان

بابەتى تر

👤
Live: 191 Today: 1,022 📊 Click Here