سليمانى جاران يان نوگره سليمانى ئيستا!

سليمانى جاران يان نوگره سليمانى ئيستا!

جار بینراوە: (1.5K)

خەندەی هەرکەسێک لەسەرحسابی فرمێسکی کەسێکیترە

بروسك جلال

لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا، دەسەڵاتی ئەم زۆنە ژینگەیەکی تری سەپاندوه وەک ئەوەی کە ئێستا هەموومان دەیبینین، هەر ماوەو روداوێکی شەرمەزار كه رانه يان لێ دەبینینن.
رۆژانێک بوو ئەم شارە شانازی بە مێدیایی بێلایەن دەکرد، زۆرترین رۆژنامەو گۆڤارە رەخنەییەکان، لێرە لەدایک بوون، جیا لەوە ئازادی سیاسی و رادەربڕین فەراهەم کرابوو، به لام ئيسته بوته جيگه ى ئازاردان خه لك و گرتنى روژنامه نوسانو ئازادى خوازان جگه له وانه ش ماده ى هوشبه ر روژ له دواى روژ له زياد بوندايه بوى گه نجانى ولات سه ر قالى ئه مانه ببنوو بيئاگابن له ده سه لات ، ئەو مێژوە جوانە بەدەستی کوڕانی تاڵەبانی پێچرایەوەو ئێستا لەو بارەیەوە ئەم شارە ناناسیتەوە.

ئەم شارە وەک زیندانێکی لێهاتوە، هەربۆیە نا وى سليمانى ئه گورم بونوگرە سليمانى. رۆژانە خەڵک بەند دەکەن و دەیانڕفێنن و لە زیندانەکانیاندا حەپسیان دەکەن به زور دان پيادا نيان پيده كه ن له و كاره ى كه نه شى كردووه ..

ململانێی دەسەڵات، کاریگەری لەسەر تەواوی سێکتەرەکان دروست کردوە، سەردەمی رژێمی سەدام حسێن، گەر توخنی کوردایەتی و سیاسەت نەکەوتبای، هیچ کێشەت نەدەبوو، به لام ئيستا زيندا نه كان پره له خه لكى بيتاوان كه له لايه ن سه ركرده كانه وه بو پارتاستنى خويان به كاريان هيناون و به زور دان پيدا نانى پيكراوه سەلامەتی تەنها قسه يه ، لەناکاو خۆت یان ئازیزانت توشی روداوێکی نەخوازراو دەبن له ناوت ده به ن.

ژینگەکە هێندە ناهەموارە، گەنج یان دەبێت خۆی بداتە دەست قەدەرو وڵات بەجێبهێڵێت و رێگەی مان و نەمانبگريته به ر، يان به ناچارى ئه وه ى نه ى كردوه ده بيت بليت كردومه و ئه و راستيه تاله قبول بكات کەسیش باج نادات، تەنها کەسوکاری قوربانیەکە نەبێت.

هەربۆیە ئەم شاره بۆتە زیندان. لەو زیندانەدا رەحمت پێ ناكه ن
بۆیە ئێمە پێش خۆمان دەبێت هەوڵ بدەین یاسا رزگار بکەین، دەبێ شۆڕشێک بکەین، بۆ رزگارکردنی دادوەرەکان. زور به رون و ئاشكرا له سه ر ته له فيزيونه كان خويان دانيان به وه دا ناوه كه حاكمه كان و دادگا له ژير ده سه لاتى ئه واندايه هه ر چيه كيان بويت ئه و برياره ده ر ده كه ن .
هەرکات توانیمان ئەوان رزگار بکەین، ئیدی دەتوانین هەنگاوی تر بنێین بۆ رزگاربونی خۆمان له ژير ده سه لاتى ئه م مافياگه ر يه دا

بابەتى تر

👤
Live: 123 Today: 397 📊 Click Here