ته‌مموز 20, 2025

یانەی دهۆک بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی جامی عێراق

جار بینراوە: (1.0K)


بۆ جاری یەکەم و لە یاریگاى شەعب لە بەغدا و بە ئامادەبوونى هەزاران هاندەر، دێربى بادینان بەڕێوەچوو و یانەى دهۆک بووە پاڵەوانى جامى عێراق.



ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، شەوێکى مێژوویى بوو بۆ تۆپى پێى عێراق و هەرێمى کوردستان، کە تێیدا دوو یانەی کوردی لە یاریگاى شەعب لە شاری بەغدا، لە یارى کۆتایى جامى عێراق رووبەڕووى یەکترى بوونەوە.

دهۆک و زاخۆ کە دوو یانەى بادینانن، بۆ یەکەمجارە لە مێژووى جامى عێراقدا وەک دوو یانەى کوردى گەیشتن بە یارى کۆتایى جامەکە و دواى ١٢٠ خولەک لە یاریکردن، لە ئەنجامدا بۆ یەکلایکردنەوەى یانەى پاڵەوان پەنابرایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا، دهۆک توانى بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتایى بە یارییەکە بهێنێت و بۆ یەکەمجار جامەکە بە دەستبهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas