یاساناسەکەی کە لە هەولێر هێرشکرایە سەری لەبارەی چارەنووسی کەیسەکەی هاتە دەنگ

یاساناسەکەی کە لە هەولێر هێرشکرایە سەری و بە چەند کەسێک لێیاندا راگەیەندراوێکی لەبارەی چارەنووسی کەیسەکەی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوە:
(( بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر قسه به حكومه‌ت نه‌ڵێی )) … ئه‌وه دوایین په‌یامی شه‌قوه‌شێنه‌كان بوو…
سڵاوی خوای گه‌وره له هه‌موو خوشك و برا و هاوڕێیان…
به‌ڕێزان …
سه‌ره‌تا سوپاسێكی بێ پایان و پێزانینێكی گه‌وره‌م هه‌یه بۆ هه‌موو ، هاوڕێیان ، خوشكان ، برایان ، هاوڕێیان فه‌یس بووك ، خزم و كه‌س و كارم ، بۆ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌م و طبعا له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان ده‌ستبه‌خه‌نه، بۆ ته‌واو ڕاگه‌یاندكاره ئازیزه‌كان و بۆ ته‌واوی ته‌له‌فزیۆن و منصه ئه‌لكترونییه‌كان ، بۆ ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌حزابی كوردستان كه سه‌ردانییان كردم له ماڵه‌وه و بۆ ئه‌وانه‌ی به ته‌له‌یفۆن په‌یوه‌ندییان پێوه كردین، بۆ ڕێكخراوه‌كان و بۆ پارێزه‌ران و بۆ دادوه‌ران و بۆ كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كان … ئیتر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ( ته‌لیفۆنیان كرد .. نامه‌یان نارد .. هاتنه ماڵه‌وه … بابه‌ته‌كه‌یان شه‌یر كردم .. شتیان نووسی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌م و پیشتیوانیان كردم .. چ لێره و چ له ئه‌وروپا و ووڵاتانی تر … هتد ).
بەڕاستی تەلیفۆنێکی زۆریشم بۆ ھاتووە ئەو کاتەی لە نەخۆشخانەم بووم و نەمتوانیووە وەلام بدەمەوە ئەو کاتە و نامەیەکی زۆریشم ھاتووە ھەمووی دەلالەت لە گەورەیی ئێوە دەکات و لە خەمخۆری ئێوە دەکات …. ممنونی ھەمووتانم …
جگه له حزبی ده‌سته‌ڵات و ئه‌وانه‌ی كاسه‌لێسی ئه‌ون ..
ئازیزانم نامه‌وێ زۆر درێژه‌ی پێ بده‌م …
من له هه‌مان ڕۆژی هێرش كردنه سه‌رم .. له لایه‌ن سێ سه‌یاره‌وه .. و به شه‌ش تا حه‌وت كه‌س ویستیان بمڕفێنن .. كه نه‌یانتوانی به‌م شێوه‌یه لێیان دام .. كه وێنه‌كانتان بینی .. داخلی نه‌خۆشخانه كرام و تقریری طبیم بۆ كرا .. چووم ده‌عوام نووسی .. بۆ ئه‌وه‌ی یاساییانه مامه‌له له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه بكرێ .. له 16 / 7 / 2025 سعات ( 5 عه‌سر ) ده‌عواكه نووسرا ..
هه‌تا ئێستا ئه‌وه پێنج رۆژ به‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌دا ڕه‌ت بووه … یه‌ك شتم پێ نه‌وتراوه .. ئایا چیان كردووه ؟ گه‌یشتوونه‌ته چی ؟؟؟ چ زانیارییه‌كیان كه‌وتۆته ده‌ست ؟؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌صلا ئه‌وراقه‌كه‌م نه‌چۆته پێش دادوه‌ری تحقیقی عینكاوه كه به پێی شوێنه‌كه ده‌بێته اختصاصی ئه‌و ( كه ئه‌وه پێشێلێكی یاسایی گه‌وره‌یه ) و داواكاری گشتی نه‌یبینیووه .. هیچ جارێك خۆم بانگ نه‌كراوم … هه‌ر چه‌نده له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانم متابه‌عه‌مان كردووه و به‌دواداچوونمان كردووه هیچ نه‌كراوه و هیچمان پێ ناڵێن …
هه‌ر بۆ زانین ئه‌و شوێنه‌ی هێرش كردنه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدار … شه‌قامی 150 مه‌ترییه به‌رامبه‌ر قه‌رییه‌ی ئیسپانی 2 كه پڕه له كامیرای حكومه‌ت و كامیرای ( قریه ئیسپانی 1 و قریه‌ی ئیسپانی 2 و قریه‌ی كۆری و سلاڤا ستی و هه‌تا رێگه‌ی زێڕین و گه‌نجان ستی ) … كه‌واته ده‌سته‌ڵات ده‌یه‌وێ كه‌یسه‌كه‌م وون بكات .. ده‌یه‌وێ ئه‌نجامده‌ران به سزا نه‌گه‌ن ..
ده‌بێ ئه‌وه بزانن .. ئه‌و جۆره ره‌فتار و كرداره‌تان .. ڕقمان ئه‌ستوورتر ده‌كات به‌رامبه‌رتان … ووره‌مان به هێزتر ده‌كا .. پێداگریمان ڕشتتر ده‌كا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زولم و زۆرداریتان .. نادادپه‌روه‌ریتان … یاری كردن به ژیانمان .. به مقدراتمان .. به ئایندهی نه‌وه‌كانمان … له لایه‌ن ئێوه‌وه …
چونكه له كه‌یسی تر و له چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه … پۆلیس و ئاسایش به‌كه‌متر له 24 سعات ته‌واوی سیناریۆی تاوانه‌كانیان به كامیرا تۆمار كردووه و نیشان داوه … كه‌چی ئه‌وه‌ی من ئه‌وه پێنج رۆژ تێپه‌ڕی هه‌تا ئێستا هیچیان پێ نه‌ووتووین …
بۆ زانین …
من كێشه‌ی كۆمه‌ڵاتیم نییه … ( ژن هه‌ڵگرتن و چوونه پێش مه‌كتبی كچان و ته‌علیقدان له كچی خه‌ڵك و خراپ به‌كار هێنانی مۆبایل ) چونكه ته‌مه‌نه‌كه‌م هی ئه‌وه نییه…
شوان سابیر