یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەكاتەوە

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەكاتەوە

جار بینراوە: (1.6K)

مایکڵ ریگاس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان گەیشتە عێراق، بەمەبەستی بەهێزكردنی یەكانی نێوانيان.

باڵێۆزخانەی ئەمریکا، لە تۆڕی ئێکس بڵاویكردەوە، “ئەو سەردانە ی نێوان ئەمریکا و عێراق بەهێز دەکات لە رێگەی لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان، بۆ پاڵپشتیی ئامانجی هاوبەش و دار بە هێنانەدی سەروەری و گەشەپێدان”.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، “یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین دیداری گرنگی دەبێت لە عێراق ، بەڵام خاڵی هەرە دیاری سەردانەکەی بۆ عێراق، کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکایە لە هەولێر”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سەردانەکە کە تورکیا، عێراق و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، جەخت لە پابەندبوونی ئەمریکا دەکاتەوە بە برەودان بە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا”.

بابەتى تر

👤
Live: 36 Today: 168 📊 Click Here