ھاوڵاتیه‌ك له چیای ماكۆك هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ست دا

، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ھاوڵاتییه‌ك له چیای ماكۆك به‌دیوی ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان – گوندی نۆرێ هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی “حه‌مه‌د ئه‌مین حسێن حه‌مه‌د”ه و دانیشتوی قه‌زای حاجیاوا.
له‌ئێستادا تیمه‌كانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سه‌ركه‌پكان – ڕانیه – كێوه‌ڕه‌ش رۆیشتوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه تاكو ته‌رمه‌كه‌ی بهێننه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه به‌مه‌به‌ستی هێنانی قه‌زوان چۆته چیای ماكۆك، به‌ڵام هه‌ڵدێراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.




Post Comment