گوندی لاجان چۆڵکرا

گوندی لاجان چۆڵکرا

جار بینراوە: (1.5K)

-

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2025، گوندی لاجانی سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن دانیشتووانەکەیەوە چۆڵکرا.

دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندی لاجان دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە و بە ئاڕاستەی هەولێر دەڕۆن.

وەک بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە بەیان رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر نەیانهێشتووە هیچ شتێک لە ماڵەکانیان بهێننە دەرەوە و خێرا ماڵەکانیان پێچۆڵکردوون.

دانیشتووانی گوندەکە ئەوەشیان خستەڕوو، یەکەمجار حکومەت داوای لێکردووین چەکەکانیان رادەستبکەن، ئەوانیش چەکیان رادەستکردووە، بەڵام لە دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان پێچۆڵکردوون.

بابەتى تر

👤
Live: 36 Today: 168 📊 Click Here