گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت

گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت

جار بینراوە: (1.2K)

-

بڕیارە رۆژی یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دوكان-سلێمانی سێ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆ بكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی سێ بە گوژمەی 400 و 23 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت، ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەم ئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات”.

ئاماژە بەوەکراوە، “دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە نووسراوی ژمارە (11443 لە 2/9/2024) گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز كرایەوە و دوای گرنگی خستنەڕووی ناوەڕۆك و گرنگی ئەم پڕۆژەیە، مەسرور بارزانی دەستبەجێ رەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی بە نووسراوی (1394 لە 18/9/2025)”.

بابەتى تر

👤
Live: 183 Today: 565 📊 Click Here